ناوی كۆنتی بەژمارەیەكی نایابەوە دەچێتە مێژووی ئەنتەرمیلان

وەرزش

02/12/2019‌ 311 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنتۆنیۆ كۆنی ئیتالی‌و راهێنەری یانەی ئەنتەر میلان بەردەوامە لەئەنجامە باشەكانی لەگەڵ یانەكەی.

ئەنتەرمیلان بەراهێنەرایەتی كۆنتی لەیانەی سپاڵی بردەوە (2-1) ئەوەش لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 14ی خولی ئیتالی.

كۆنتی بەو ئەنجامە یانەكەی گەیاندە سەرو ریزبەندی خولی ئیتالی، ئەوەش بە بردنەوەی حەوت یاری لەسەر یەك‌و كۆكردنەوەی 37 خاڵ.

لەدوای یانەی ئەنتەرمیلان، یانەی یۆڤانتۆس بە 36 خاڵ لەپلەی دووەمە، دوای ئەوەی لەهەفتەی 14 بەرانبەر یانەی سیپاڵ بەدوو گۆڵ یەكسان بوو.

هـ ـ ح