جەستە چی بەسەر دێت ئەگەر هەموو ڕۆژێك شۆفان بخورێت؟

تەندروستی

03/12/2019‌ 513 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نانی بەیانی بەگرنگترین ژەم دادەنرێت، لەبەر ئەوەش زۆربەی پزیشكەكان پێشنیار دەكەن بۆ خواردنی شۆفان، لەوەی دەتوانێت مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ كەم بكاتەوە.

لەبەر ئەمانە دەبێت شۆفان بكرێت بەهاوڕێی ڕۆژانەت

پێستێكی باشترت دەبێت
شۆفان زۆر باشە بۆ چارەسەركردنی حاڵەتەكانی هەڵئاوساوی، هەروەها تەندروستییەكی باش دەداتە پێست. 

ماسولكەكان پرۆتینی زۆرتریان دەستەكەوێت
یەك ژەم یاخود٨ كەوچك چێشت لە شۆفان دەتوانێت ٪١٥ پرۆتینی پێشنیاركراو ڕۆژانە بدات بە جەستە، كە بەهۆیەوە ڤیتامین E و دژە ئۆكسان  و گلوتامین دەچێت بۆ جەستەو ئەمانە یارمەتی دروستبوونی ڕیشاڵی ماسولكەكان زووتر دەدەن.

ڕێژەیەكی زۆر دژە ئۆكسانی تێدایە
شۆفان برێكی زۆر دژە ئۆكسانی تێدایە، كە یارمەتی دژی خوران، هەڵئاوسان و پەستانی خوێن دەدات.

شۆڤانbeta-glucan  تێدایە، كە پەستانی خۆێن كەم دەكاتەوە.

پڕوزە و بەتوانات دەكات
شۆفان بە كارۆهایدرات دەوڵەمەندە و وزەی زیاتر دەدات بە جەستەت، پێشنیار دەكرێت تۆزێك بە وشكی بخورێت بۆ ئەوەی سك پر بكات و لە ویستنی خواردنی دیكە بەدوورت بخاتەوە.

كێشت دادەبەزێنێت
خواردنی ڕۆژانەی شۆفان یارمەتی چوستی چالاكی دەدات لەگەڵ كێشدابەزیندا، كە ژەمێكی بەیانی خواردنی سەرەكییەكەی شۆفان بێت یارمەتی دەدات بری كالۆری هاوسەنگ دەست بكەوێت.

كۆریسترۆڵ دادەبەزێنێت
شۆفان ڕیشاڵییەكی تێدایە، كە بە beta-glucan ناسراوە، كە یارمەتی دابەزینی كۆریسترۆڵی لەش دەدات.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل