بۆچی ئافرەتان حەز دەكەن كە زۆربەی كات "ستیان" نەبەستن؟

هەمەڕەنگ

03/12/2019‌ 3057 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەر لەهۆكاری شۆڕبوونەوەی مەمك و سووربوونەوەی پێست و پەستان خستنە سەر بەشەكانی جەستەوە بۆ خەرخكردنی پارە بەكاردەهێنرێت، ئەویش ستیانە. 

ستیان وا دەردەكەوێت بێ زیان بێت، بەڵام ئەمە لەگەڵ خۆیاندا ڕێژەیەكی بێزاری و نائاسوودەیی تووش دەكات. 

كاروباری ڕۆژانە ئافرەتان ناچار دەكات، كە ستیان ببەستن، بەڵام هەندێك كات ئافرەتان لەبەر ئاسوودەیی خۆیان ئەم ڕێسایە دەشكێنن.

ئەو هۆكارانەش ئەمانەن:

مەمك چیتر ئارەق ناكاتەوە
ڕۆژەگەرمەكان زۆر خۆشتن هەتا ئەو كاتەی بەهۆی ئارق كردنەوە نائاسوودەیت تووش دەبێت، لەم حاڵەتەدا لەبەر كردنی ستیان حاڵەتەكە خراپتر دەكات.

دەتوانێت پێستت بەپاكی بهێڵێتەوە
لەكاتی لەبەركردنی ستیاندا پیسی و ئارەق لەژێریدا كۆدەبێتەوە و ئەمەش مەترسی هەوكردنی پێستی لێدەكەوێتەوە.

هێشتنەوەی شێوەی سروشتی سنگ
هەرچەندە ستیان یارمەتی مەمك دەدەن، بەڵام بۆ كاتێكی درێژ خایەن ڕۆڵێكی ئەوتۆیان نییە.

سنگ بەهێزتر دەكات
ئازادبوون لە پاڵپشتی دەستكرد، ئەوا سنگ ئازدەبێت لە گەشەكردنی مولولەی ماسولكەیی تایبەت بەخۆی.

پارەت بۆ دەگەڕێنێتەوە
زۆربەی ستیانەكان زۆر بەنرخن، كە دانەیك بكڕیت قەبارەكەی بۆ خۆت بگونجێت و ئاسوودەت بكات، ئەوا نرخێكی زۆری دەوێت.

لە پەستان و فشاری سەر هێڵەكانی سەر جەستەت
گرنگ نییە ئەو ستیانەی لەبەری دەكەیت بەنرخ بێت یاخود نا، ئەوا هەمیشە ئەگەری دروستبوونی پەستانی سەر هێڵەكانی هەیە لەسەر سنگت. 

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی