نێچیرڤان بارزانی پاسەوانێكی خۆی دەكاتە راوێژكاری ئەمنی سەرۆكایەتی هەرێم

کوردستان

16/12/2019‌ 6689 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: هێمن مامەند
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، برایەكی خۆی، كە پێشووتر بەرپرسی پاسەوانەكانی بووە دەكاتە راوێژكاری ئەمنی لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست شارپرێس كەوتووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەچەند رۆژی رابردوو (ڕەوان بارزانی) برای، كە پێشووتر بەرپرسی پاسەوانەكانی بووە كردووە بەراوێژكاری ئەمنی لەسەرۆكایەتی هەرێم.

ڕەوان بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كورستانەو هاوكات فەرماندەی هێزی تایبەتی لیوای یەكەو پێشووتریش بەرپرسی پاسەوانەكانی نێچیرڤان بارزانی بووە.