رۆناڵدۆ بەوێنەیەك توانای جەستەیی خۆی نیشان دەدات

وەرزش

09/01/2020‌ 539 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس وێنەیەكی لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی"ئینستگرام" بڵاوكردەوە.

لەوێنەكەی رۆناڵدۆی تەمەن 34 ساڵ جەستەیەكی بەهێزو ماسولكەیەكی بتەو دەردەكەوێت، كە ئەوە سەرنجی میدیاكانی راكێشاوە.

رۆناڵدۆ لەكاتی راهێنەری وەرزشی‌و لەهۆڵی یاری ئاسن، وێنەكەی گرتووە، كە دەردەكەوێت وێنەكەی بۆ ئەوە گرتووە توانای جەستەیی خۆی نمایش بكات.

رۆناڵدۆ لەساڵی نوێ‌ لەیاری یۆڤانتۆس بەرانبەر كالیاری ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو سێ‌ گۆڵی لەو یارییە تۆماركرد.


هـ ـ ح