كێ یەكەم كەس بوو خۆی گەیاندە سەر تەرمەكەی قاسم سلێمانی؟

لە میدیاکانەوە

12/01/2020‌ 11115 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
هێزێكی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئەمریكییەكان، كە (سەر بە هەواڵگری ئەمریكین) لەناو خاكی عێراقدان و ئەو رۆژەی پلانی كوشتنی قاسم سلێمانی هەبووە، بەدوای ئەو دوو ئۆتۆمبیلەوە بوون، كاتێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هاتووەنەتە دەرەوە.

هێزە ئەمریكییەكە لەرێگەی هەواڵگرییەوە لەلوبنان و پاشان لەفڕۆكەخانەی سوریاوە هەواڵی ئەوەیان پێگەیشتووە، كە قاسم سلێمانی لەو كاتە دەگاتە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

كەناڵی فۆكس نیوز لە رێگەی راپۆرتێكی لیلاند ڤێرت (پەیامنێر و ئامادەكار و دامەزرێنەری نووسینگەی سەرەكی هەواڵی ئەمریكا) رووداوەكە لەبەرنامەیەكی تەلەفیزیۆنیدا، باسدەكات، كە لەدوای هاتنەدەرەوە دوو ئۆتۆمبیل لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هێزەكە بە دووی نیو مایل (یەك كیلۆمەتر و 250 مەتر) چاودێری كاروانی هەردوو ئۆتۆمبیلەكە دەكەن كاتێك لەرێگەی فڕۆكەیەكی بێفرۆكەوانەوە یەكەم ئۆتۆمبیل دەپێكرێت و بەدوایدا لە ئۆتۆمبیلی دووەم (دواوە) دەدرێت.

ئۆتۆمبیلێكیان سلێمانی و سێ فسەری ئێرانی و ئەوی تریشیان ئەبو مەهدی موهەندیس بەرپرسی هێزەكانی حەشدی شەعبی و دوو پاسەوانی تایبەتی تێدا بووە.

پاش دوو دەقیقە لەرووداوەكە بەر لەهەموو هێزەكانی تر هێزە هەواڵگرییەكەی ئەمریكا بەپەلە بە ناوی "پشكنین و هەڵسەنگاندنی زیانەكان" دەگەنە شوێنەكە، كە هێشتا هیچ تیمێكی ئەمنی عێراقی نەگەیشتبووە لای ئۆتۆمبیلە سوتاوەكان.

تیمەكەی ئەمریكا بەپەلە چەند وێنەیەك دەچركێنن و چەند دیمەنێكی رووداوەكەش تۆماردەكەن و دڵنیا دەبنەوە لەوەی، كە ئەو ئۆتۆمبیلەی دیاریكراوە بۆ لێدان، فرۆكە بێفرۆكەوانەكە پێكاوییەتی و هەڵەی نەكردووە.

تیمەكە وێنەی سلێمانی دەگرن، كە لەناو ئۆتۆمبیلەكەدا دەسوتێت، بەڵام هەر زوو تیمەكە جەستە شێواوەكەی سلێمانی لەناو ئاگر و دووكەڵ-دا دەردەهێننە دەرەوە و چەند مەترێك لەشوێنی رووداوەكە دووری دەخەنەوە. 

یەكێك لەسەربازەكان دەڵێت: دیمەنەكە تەواو تراژیدی بوو سلێمانی دەستێك و قاچی پەڕیبوو، دەستمان كرد بە گیرفانیدا ناسنامەو پاسپۆرت و بەرباخەڵەكەی سەلماندی، كە سلێمانییە، وێنەی ناسنامە و پاسپۆرتەكەیمان گرت، كتێبێكی شیعر و هەندێك پارەی كاش لەگیرفانیدا بوو، وێنەی دەمانچەكەیی‌و چەكێكی ترمان گرت، ژمارەی دەمانچەكەیمان هەڵگرت و بەراوردمان كرد لەگەڵ ئەو ژمارەی دەمانچانەی، كە لەلامانبوون.

لەبارودۆخی ئاساییدا مۆبایلەكەیی و هەندێك ئامێری ئەلەكترۆنی بۆ شیكردنەوەی پزیشكی دادوەریی پێویستە، بەڵام لەحاڵەتی لێدان بەموشەكی فرۆكە ئەو بەڵگانە زۆرجار دەسوتێن، بەڵام مۆبایلەكەی سلێمانی مۆدێلی زۆر كۆن بوو بە روكەش سووتابوو، بەڵام دەشێت زانیارییەكانی ناوی كەڵكی هەبێت، لای كێیە؟ سەربازەكە وەڵامی نەدایەوە.

نزیك 10 دەقیقە بەسەر رووداوەكە تێپەڕ بووە، هێزە ئەمنییە عێراقییەكان و ئەمبولانس و ئۆتۆمبیلی ئاگركوژێنەوە گەیشت، "بۆ هێزە ئەمریكییەكە گرنگ نەبووە ئۆتۆمبیلەكەی تر كێیی تێدایە، چونكە دڵنیابوون لەوەی بەرپرسێكی گەورەی حەشدی شەعبییە، ئامانجەكە سلێمانی بو، لیلاند ڤێرت لە بەرنامەكەدا وتی.

هێشتا هێزەكە دڵنەوایی زیاتری دەوێت بۆیە بۆ پشكنینی دی ئێن ئەی، پێویسیان بە خوێن و موو لیك و چەند شتێكە، لەوانەش تەنیا خوێن –یان چنگ كەوتووە، خوێن دەبەن‌و جێگەكە بەجێدێڵن بۆ تیمە ئەمنییە عێراقییەكان.

نیوە شەوی هەینی 3ی جێنیوەرەی سێ موشەك فرۆكەخانەی بە غدای هەژاند، كە بووە هۆی كوژرانی 7 بەرپرسی عێراقی و ئێرانی لەنێو كوژراوەكاندا، قاسم سلێمانی بەرپرسی سوپای قودس-ی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندس جێگری فەرماندەی گشتی هێزەكانی حەشدی شەعبی هەبووە.

سلێمانی بەپێی ئاماری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەرپرسە لەكوژرانی 608 سەربازی ئەمریكی لە ماوەی جەنگی عێراقدا، 17% ی ئەو سەربازانەی لە عێراق كوژراون لە نێوان ساڵانی 2003-2011 ئەو لێی بەرپرسە.


بەپەلە