ئەنفلەوەنزای ئیسپانی.. كوشندەترین نەخۆشی گوازراوە بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

جیهان

29/02/2020‌ 1708 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەماوەی جەنگی جیھانی یەكەمدا نەخۆشییەك سەریهەڵدا، كە بووە هۆی وەستاندنی جەنگەكە، چونكە سەربازەكان زیاتر بە نەخۆشیەیكە گیانیان لەدەست دەدا بە بەراورد بەمەیدانی شەڕ.

نەخۆشییەكە سەیر و نامۆ بوو، تووشی گەنجانی تەمەن ٢٠-٤٠ ساڵان دەهات و بەتەمەنەكانی نەدەگرتەوە، تووشی بەهێزەكان دەبوو كەسانی و لاواز و خاوەن سیستەمی بەرگری بێهێزی نەدەگرتەوە. 

نەخۆشییەكە بەشێوەیەك بوو تووشبووانی لەماوەی ٤٨ سەعاتدا بە خنكان لەڕێی پڕكردنی سییەكان بە شلەوە دەكوشت.

ئەو نەخۆشییە پێی دەوترێت، "ئەنفلەوەنزای ئیسپانی"، لەناكاو لەساڵی ١٩١٨ دەركەوت و ماوەی ٢ ساڵ درێژەی خایاند، هەڵسەنگاندنەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە تووشی یەك ملیار كەس هات و ١٠٠ ملیۆن كەسی كوشت. "گەورەترین كۆمەڵكوژە لە مێژوودا" و لەكوشندەییدا سەرجەم نەخۆشییەكانی تێپەڕ دا.

هەر بەم شێوەیە و دوای دوو ساڵ و دوای ئەوەی ١٠٠ ملیۆن كەسی كوشت، هەر بەو شێوەیەی لەناكاو دەركەوت، دیار نەما.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی تا ئێستاش لە لیستی یەكەمی ئەو نەخۆشییانەی دادەنێت، كە توانای كۆتایی ھێنان بە مرۆڤایەتیان هەیە.

وەرگێڕان: محەمەد ڕەحمان