ئۆتۆمبیلێكی بەهێزو زۆر خێراكەی مارسێدیس

هەمەڕەنگ

26/03/2020‌ 602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبیلێكی بچووكە، ئۆتۆمبیلی مارسێدیس  AMG A45 S، بە یەكێك لە بەهێزترین ئۆتۆمبیلەكانی جیهان ئەژمار دەكرێت، هەروەها ئۆتۆمبیلێكی گەنجانەی وەرزشییە، كە دەتوانێت كێبڕكێ لەگەڵ خێراترین ئەو ئۆتۆمبیلانە بكات، كە لە ئێستادا بۆ خێرایی بەناوبانگن.

كێشی ئۆتۆمبیلەكە 1625 كیلۆگرامە، بەهۆی بزوێنەرێكی تۆربۆی چوار پستۆنەوە، كە كێشی 415 ئەسپی هەیە، دەتوانێت 270 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا ببڕێت و لە ماوەی 3.9 چركەدا لە سفرەوە بگات بە 100 كیلۆمەتری خێرایی‌و گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 8 گێڕی هەیە.

ئەو ماڵپەڕانەی گرنگی بە كاروباری ئۆتۆمبیل دەدەن، بڵاویانكردووەتەوە ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی مارسێدیس ژمارەی پێوانەیی لەخێراییدا تۆمار كردووە، كە توانیویەتی ناوچەی  Nürburgring ی ئەڵمانیا بە كەتر لە 8 خولەك ببڕێت، ئەم خێراییەش لە خێرایی ئۆتۆمبیلە وەرزشییەكانی پۆرش و ئاستۆن مارتن زیاترە.

پێشبینی دەكرێت ئۆتۆمبیلی مارسێدیس AMG چەند جۆرێكی تری لە لایەن كۆمپانیەكەوە دروست بكرێت، كە خاوەنی بزوێنەری بەهێزی 8 و 12 پستۆن بن، كە نرخی ئۆتۆمبیلەكە لە 70 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەكات.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ