شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 545 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا مردون و كۆی ئەو كەسانەشی كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستداوە گەیشتە سەروی 35 هەزار كەس.
میدیاكانی بەریتانیا لەوەزارەتی تەندروستی وڵاتەكەیانەوە گواستیانەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 545 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا مردون و بەوەش تائێستا لەبەریتانیا 35 هەزار و 341 بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 412 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان بۆ 248 هەزار و 818 حاڵەت بەرزبوەتەوە.
جەختیان لەوەشكردووەتەوە، لەئێستادا هەزار 559 حاڵەتی مەترسیدار لەنەخۆشخانەکاندا بونی هەیە.