بەرهەمە شیرەمەنییەكان لە نەخۆشی مەترسیدار دەمانپارێزن

تەندروستی

23/05/2020‌ 313 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆ ماوەی چەند ساڵ، شارەزایان ئاگاداری كەسانی پێگەیشتوویان دەكردەوە بۆ ئەوەی لە تەندروستییەكی باشدا بمێننەوە، نابێت شیر و پەنیری پڕچەوری بخۆن.

بەڵام لە ئێستادا، دەركەوتووە ئەو خواردنانە نەك هەر بەتامن، بەڵكو سودیان بۆ تەندروستی مرۆڤیش هەیە.

توێژینەوەیەك دەریخستووە، ڕۆژانە خواردنی دوجاری بەرهەمەكانی پەنیری پڕچەوری، مەترسی توشبوون بەنەخۆشی زیندەپاڵ MetS كەم دەكاتەوە، ( mets دەستەواژەیەكی پزیشكییە بۆ نەخۆشییەكانی شەكرە و شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ و فشاری خوێن بەكاردەهێنرێت ).

زانایانی زانكۆی McMaster لە كەنەدا توێژینەوەیەكیان لەسەر 140000 كەس لە 21 وڵات ئەنجامداوە، كە بۆ ماوەی 9 ساڵ ڕۆژانە 244 بەرهەمی شیرەمەنی پڕچەوریان پێدراوە.

توێژینەوەكە لە گۆڤاری BMJ بڵاوكراوەتەوە، ئاشكرایكرد: خواردنەوەی ئەو ڕێژەیە لە بەرهەمی شیرەمەنی پڕچەوری نەك كەم چەوری، بووە بە هۆی كەم بوونەوەی مەترسییەكانی نەخۆشی mets ، كە وەك ئاماژەمان پێكرد نەخۆشییە زۆر باوەكانی زەكو شەكرە و دڵ و فشار دەگرێتەوە. 

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ