بۆچی كازمی وەزیری دارایی عێراق دەنێرێتە سعودییە؟

عیراق

23/05/2020‌ 1570 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئامانجی سەردانی وەزیری دارایی عێراقی بۆ سعودییە ئاشكراكرد.

محەمەد ساڵح لەمیانی لێدوانێكی وتی: عەلی عەلاوی وەزیری دارایی لەسەر راسپاردەی مستەفا كازمی سەردانی سعودییە دەكات.

ئەو وتیشی: ئامانجی سەردانەكە بۆ ئەوەیە، كە عێراق‌و سعودییە كار بۆ جێگیركردن‌و بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لەجیهان بكەن.

ساڵح باسی لەوەش كردووە، سعودییەو عێراق دوو یاریكەری سەرەكی رێكخراوی ئۆپیكن، بۆیە دەتوانن رۆڵیان هەبێت لەبەرزكردنەوەی نرخی نەوت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر رێكخراوی ئۆپیك‌و وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتی دەرەوەی رێكخراوەكە رێككەوتن بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی.

هـ ـ ح