شارپرێس:
پێشكەشكارێكی تەلەفزیۆنی هندی، بەهۆی ئەوەی خۆشەویستەكەی رەتیكردەوە، خۆی كوشت.
ئەو كچە پێشكەشكارە تەمەنی 29 ساڵ بووەو ناوی سجلت چاندانا بووە، كە لەوڵاتی هندستانو لەناوچەكەی خۆی ناوبانگی هەبووە.
ئەو كچە پێش خۆكوشتنی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوەو ناردوویەتی بۆ خۆشەویستەكەیو هاوڕێكانیو تێدا باسی لەوە كردووە، بەهۆی رەتكردنەوەی لەلایەن خۆشەویستەكەی خۆی دەكوژێت.
ئەو كچە ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ خۆشەویستەكەی بووە، بەڵام كاتێك داوای كردووە هاوسەرگیری بكەن، رەتیكردووەتەوەو ئەوەش وای كردووە، كاردانەوەی گەورە بنوێنێت.
هـ ـ ح