شارپرێس:
تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگه‌یاند، تاوەکو 22/07/2020 گەشتە ئاسمانییه‌كان رادەگیرێت، بەڵام هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت کە ئایا گەشتە ئاسمانییەکان دەکرێنە یان نا.
ته‌لار فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، بەغدا داوای لە ئه‌وان کردووە دیراسەی دۆخەکە بکەن و بۆچوونی خۆیان رابگەیەنن، ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو گەشتەکان دەستپێبکەنەوە، بەڵام دوا بڕیار لە لای فڕۆکەوانی بەغدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە وەکو فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ئامادەیین بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکەمان.
به‌وته‌ی ته‌لار فایه‌ق، بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکە، زیانی زۆریان پیگەیشتووە و هەوڵ دەدەن هەنگاو بە هەنگاو لە دوای کردنەوەی فڕۆکەخانەکان قەرەبووی زیانەکان بکەنەوە، هه‌روه‌ها لە ئەگەری کردنەوەی فڕۆکەخانەکان، گەشتەکان بە مەرج دەبن.
ڕ. ج