شیرپێدانی سروشتی مەترسی نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم كەمدەكاتەوە

تەندروستی

30/07/2020‌ 539 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەكان، شیرپێدانی سروشتی هانی خانەكانی ژێرمێشكەڕژێن لەمێشك دەدات بۆ دەردانی پڕۆلاكتین.

هەر بەپێی توێژینەوەكان پڕۆلاكتین بە خانەكانی بێتا لە پەنكریاس دەنووسێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ناردنی داواكاری خێرا بۆ خانەكە، بەمەبەستی بەرهەمهێنانی سیڕۆتۆنین.

سیڕۆتۆنین بە وەرگەكانییەوە لەسەر خانەكانی بێتا لە پەنكریاس، دەنووسێت، ئەمەش دەبێتەهۆی زیادبوون و گەشەكردنی ئاسایی خانەكانی بێتا و زیاتر بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین.

هەروەها سیرۆتۆنین وەك دژەئۆكسێن كاردەكات و خانەكانی بێتا لە ماددە زیانبەخشەكان "فری رادیكاڵ" دەپارێزێت.

ئەم میكانیزمەی سەرەوە دەریدەخات، كە دایكان بە شیرپێدانی سروشتیی بە منداڵەكانیان، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە-جۆری دووەمیان لەسەر كەمدەبێتەوە.

ئامادەكردن: عیسا عەبدولرەحمان