نەخۆشخانەی رزگاری رەتیدەكاتەوە ئۆكسجین لەنەخۆشخانەكە نەمابێت

کوردستان

01/08/2020‌ 370 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەخۆشخانەی رزگاری روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست و ڕای گشتی رووندەكەینەوە كەوا دوێنێ شەو وا پیشاندرا گوایە ئۆكسجین نەماوە هەرچەندە ڕامانگەیاند ئەم هەواڵە دوورە لەراستییەوە. بەڵام ئەمرۆ چەند بوتڵێكی ئۆكسجین بەناوی لایەنێكی سیاسی هێنرابووە نەخۆشخانە، كە هەرچەندە لەكاتی ئێستادا بڕی تەواو هەیە بەیەدەگەوە.

نەخۆشخانەكە راشیگەیاند، لێرەدا جارێكی تر ڕایدەگەیەنین هیچ كێشەیەكی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكەمان نییە بەداخەوە بۆ ئەوچەواشەو دڵەراوكێیانە، كە لەسۆشیال میدیا و دەزگاكانی راگەیاندن بلاودەكرێتەوە،

نەخۆشخانەكە ئەوەشی راگەیاندووە، كە لەهەمان كات هاووڵاتیان دڵنیادەكەینەوە، كە بەردەوامین لە خزمەتكردنی نەخۆشان‌و داوادەكەین لێبگەرێن خزمەتگوزاری چارسەری بەرێگای راست و زانستی خۆیدا بڕوات 

چەند رۆژێكە دەنگۆ هەیە، كە ناوە ناوە ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری لەهەولێر نامێنێت‌و بەو هۆیەشەوە نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن.

هـ ـ ح