شارپرێس:
بهرههم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئهمڕۆ شهممه لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە ڕەشید عەزاوی سکرتێری گشتی حیزبی ئیسلامی عێراقی.
نوسینگهی راگهیاندنی سهرۆكایهتی كۆماری عێراق بڵاویكردهوه: لەدیدارەکەدا باس لە دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات کرا، ھەروەھا دووپات لە پێویستی سازکردنی رەوشێکی تەندروست و گونجاو کرایەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەجۆرێک زامنی بەشداری تەواوی ھاووڵاتیانی عێراق بکات، ھاوکات فەراهەمی مافی ھاووڵاتیان بکات لە هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە.
ھەر لە دیدارەکەدا گفتۆگۆ کرا، لەبارەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەمکردنەوەی دەرھاوشتەکانی لەسەر بوارە جیاجیاکانی ژیان، بەتایبەتی لە رووی تەندروستی و ئابووریەوە.