فڕۆكەی نەناسراو دوو گوندی نزیك سلێمانی بۆردومان دەكات

کوردستان

04/08/2020‌ 1818 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فڕۆكەی نەناسراو دوو گوندیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان كردو تائێستاش زانیاری لەسەر بۆردومانەكە بڵاونەكراوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەكان فڕۆكەكە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بۆردومانەكەی كردووەو تائێستا نازانرێت ئامانجی بۆردومانەكە چی بووە.

گومان دەكرێت فڕۆكەی جەنگی توركیا بۆردومانەكەیان ئەنجامدابێت، بەو پێیەی بەم دوایانە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە گوندی كونەماسییان لەنزیك سلێمانی بۆردومان كرد.

بەهۆی ئەو بۆردومانەی فڕۆكەكانی توركیا لە ٢٥ حوزەیرانی رابردوو 7 كەسی مەدەنی برینداربوون، ئەمە جگە لەشەهیدكردنی گەریلایەكی پارتی ژیانی ئازاد پژاك.

لەو بارەشەوە كامران جەسەن قایمقامی قەزای ماوەت لەسنووری سلێمانی پشتراستیكردووەتەوە، فڕۆكەی جەنگی نەناسراو گوندەكانی "كوێرە كانی، ژاژۆلان"یان بۆردومان كردووە.

بەقسەی قایمقامی ماوەت، گوندی ژاژۆلان  خەڵكی تێدا ناژی، بەڵام بەهۆی بۆردومانەكە رێژەیەكی زۆر لەناوچەكە سووتاوەو ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە.

هـ ـ ح