زیاتر لە 13 ملیۆن كەس لەجیهاندا لەنەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

جیهان

11/08/2020‌ 473 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژمارەی ئەو كەسانەی، كە لە سەرانسەری جیهاندا لەدوای تووشبوونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە گەیشتە 13 ملیۆن كەس.

بەپێی ئەو ئامارانەی پێگەی "Worldometer" بڵاویكردووەتەوە، لەئێستادا 13 ملیۆن‌و 442 هەزار كەس لەڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوەو بەسەر نەخۆشییەكە زاڵ بوون.

هەر بەپێی ئاماری پێگەكە، لەئەمریكا بە 2 ملیۆن‌و 681 هەزار زۆرترین رێژەی چاكبوونەوەی تۆماركردووەو لەدوای ئەویش بەرازیل‌و هیندستان‌و روسیاو باشووری ئەفریقاو چیلی‌و مەكسیك‌و ئێران‌و پاكستان‌و سعودییە دێن.

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، لەمانگی دوانزەی رابردوو لەوهانی چین سەریهەڵداو بەچەند مانگێكی كەم بووە پەتایەكی جیهانی‌و ملیۆنان كەس تووشی پەتاكە بوون.

ئێستا لەسەرتاسەری جیهان ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بەڤایرۆستەكە گەیشتووەتە، 20 ملیۆن و 195 هەزارو 313 كەس‌و هەر بەهۆی ڤایرۆسەكە 736 هەزار و 810 كەس گیانیان لەدەستداوە.

هـ ـ ح