شارپرێس:
له گوندێكی سه‌ربه خانه‌قین، ئەمشەو چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو دوو ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگریان سوتاند و چوار كه‌سیشیان رفاند و سێ له رفێندراوه‌كانیشیان كوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی خانه‌قین رایگەیاندووە، لە گوندی میری میکائیل لە ڕۆژئاوای قەزاکە، چەکدارانی نەناسراو ڕێگایان لە دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر گرتووە و سووتاندویانن و چوار کەسیشیان ڕفاندوە و دواتر سیانیان كوشتون."
ئاماژەی بەوەشداوە "دووان لە کوژراوەکان کوردن و کوردی زڕگوشن، یەکێکیشیان عەرەبە و ئەوی دیکەشیان چارەنووسی نادیاره."
هەر به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ڕوداوەکە لە نزیک بارەگایەکی سوپای عیراق بووە و هێزه‌كانی سوپا چوونەتە شوێنی ڕوداوەکە و تەقەیان کردووە، بەڵام چەکدارەکان بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.وەكو ئێن ئاڕتی بڵاویكردووەتەوە.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، ماوەیەکە هێرشی چەکدارە نەناسراوەکان لە سنووری خانەقین و حەمرین و پارێزگای كەركوك و دیالە رووی لەزیادبوونكردووە.