ژنێكی بەریتانی بەماوەیەكی كەم پێش لەدایكبوونی منداڵەكەی زانیتی دووگیانە

تەندروستی

09/09/2020‌ 608 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خانمێكی بەریتانی، بەهۆی ئەوەی لە كەرەنتینەدا بەشێوەیەكی بەردەوام خواردنی دەخوارد، پێی وابوو كێشی زیادكردووە، چونكە تا دەهات ورگی گەورەتر دەبوو، نەیدەزانی دوو گیانە تا سەعاتێك پێش لەدایكبوونی منداڵەكەی.

سێ‌ شەممەی رابردوو تاشا دیڤزی 28 ساڵ و مارتن هێنری 29 ساڵی هاوسەری، لە قاوشی نەخۆشخانەی ویگانی لانكشایر چاوەڕێی لەدیكبوونی منداڵەكەیان بوو، پاش كەمێك  منداڵەكەیان بەتەندروستییەكی باش و كێشی 4 كیلۆگرامەوە لە دایك بوو.

لە سەعات 6 تاشا دیڤز هەستی بە ئازارێكی زۆری گەدەی كردووەو گەیەنرایە نەخۆشخانەس ویگان و پكنینی بۆ كراوە پێی وترا، كە دوو گیانە، هەواڵەكە هاوسەر و هاوژینەكەی تووشی شۆكێكی گەورە كرد، چونكە پێش ئەوە هیچ نیشانەیەكی تێدا نەبوو.

تا وتی: هەستێكی زۆر سەیر و سەمەرەم هەیە، چونكە پێش ئەوە هیچ نیشانەیەكی دووگیانیم تێدا نەبوو، تا ئەوەی ڕۆژی لە دایكبوونی منداڵەكە هەستم بە ئازارێكی زۆری گەدە كرد و ورگم گەورە بووەوە و هەستم كرد ئەم نیشانانە ئاسایی نین.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە