شارپرێس:
كۆماری ئیسلامی ئێران دڵ خۆشی خۆی بە کەمکردنەوەی هێزه‌كانی ئەمریکا لە عێراق ناشارێتەوە، به‌وته‌ی چاودێرانی دۆخی عێراق ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه زیاتر كارئاسانی ده‌كات بۆ حزب و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران تاوه‌كو هه‌ژمونیان بسه‌پێنن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی لێدانه كوشنده‌كان بۆ سه‌ر تاران، له‌وانه كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كه بووه هۆی دروستبوونی چه‌ند خۆپیشانێك له چه‌ند شارێكی عێراق.
پێشتر فەرماندەی فه‌رمانده‌یی ناوەندی ئه‌مریكا کەمکردنەوەی هێزەکانی لە عێراق لە نزیکەی 5200 سەربازه‌وه بۆ 3000 سەرباز له‌م مانگه‌دا راگەیاندبوو.
جه‌نه‌ڕاڵ کینیز ماکێنزی فەرماندەی فه‌رمانده‌یی ناوەندی ئه‌مریكا لە بەغداوە رایگەیاند: دوای ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی کە هێزە عێراقییەکان بەدییان هێناوە به راوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان، ئەمریکا بڕیاری داوە ژماره‌ی سەربازه‌كانی لە عێراق کەم بکاتەوە.
بەوتەی بەرپرسانی ئەمریکا، مەزەندە دەکرێت پێنج هەزار و 200 سەربازی ئەمریکا لە عێراق هه‌بن، هاوكات ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی 7500 سه‌ربازه له عێراق، بەڵام ئەمریکا لەم چەند مانگەی دواییدا بە شێوەیەکی بەرچاو قەبارەی هێزەکانی کەم کردووه‌ته‌وه و له‌م مانگه‌شدا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی بۆ 3000 سه‌رباز كه‌مده‌كاته‌وه، بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن کەمکردنەوەی سه‌ربازه‌كانیان دوای شکستی داعش پلانی بۆ داڕێژراوە.
ئاژاوە و ترسی سوننە
پرسیارەکە لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق تا چەند كاریگه‌ری دەبێت لەسەر به‌هێزبوونه‌وه‌ی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق، بە تایبەتی دوای تێكچوونی ریزه‌كانیان به‌هۆی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له هێرشێكی ئه‌مریكادا.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "الحره"، زۆرێک لە شیکەرەوە عێراقییەکان مشتومڕیان لەسەر ئەوە کردووە کە میلیشیاكانی نزیك له تاران لە بنەڕەتدا ئەوەندە بەهێزن کە ڕەخنە گرتن یان سەرزەنشتکردنی یەکێک لە سەرکردەکانیان دەکرێت نرخه‌كه‌ی کوشتن بێت.
عەلی بەیدار، شیکەرەوەی سیاسی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته رایگەیاند، تاوه‌كو سەربازانی ئەمریکا زیاتر لە عێراق پاشەکشە بکەن، کاریگەری میلیشیا چەکدارەکان لەو وڵاتە زیاتر دەبێت، وتیشی، "ئەمە دەبێتە هۆی ئاژاوەی ئەمنی زیاتر لە وڵات‌دا، بڕیاری ئەمنیش له وڵاته‌كه‌دا پەیوەسته بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان (سەرۆک وەزیران) و بەتایبەتیش دەزگای دژە تیرۆر".
ئەلبەیدار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێکهاتەی سوننە نیگەرانی ڕەوای هەیە سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە وڵاتەکەدا، چونکە میلیشیاكانی نزیك له ئێران ناوچەکانی خۆیان و ڕەوشی ئەمنی پارێزگا سونییه‌كانیش کۆنتڕۆڵ دەکەن.
رونیشیكرده‌وه: ناوچە سوننە مەزهەبەکان تازه لە داگیرکاریی داعش ڕزگاربوون، كاتێكیش ده‌كه‌ونه ده‌ست چه‌كداره شیعییه‌كان داگیركاری تاوانی كوشتنی تیادا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
به‌وته‌ی ئه‌و شیکەرەوە سیاسییه، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە وڵات‌دا، ترسەکان لەناو کۆمەڵگای سونه‌دا بەرزدەبنەوە، چونکە ئەو میلیشیایانە جوڵە ئەمنیەکانیان بۆ سەپاندنی کاندیده‌كانیان له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و پشتیوانیكردنی گروپه چه‌كداره‌كان زیاد ده‌كه‌ن.
ترسی هاوڵاتیان
غانم ئەلعەبید توێژەری عێراقی سه‌باره‌ت به گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران رایگەیاند: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هەموو وڵات دەخاتە ژێر کاریگەری ئێران، هەروەها وتی ئەو کشانەوەیە پێچەوانەی خواستەکانی پێکهاتەکانی سوننە و کوردە لە پەرلەمانی عێراق.
ئەلعەبید ئاماژەی بە میلیشیا گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران کرد کە دوای شکستهێنانی داعش، توانای ئابووری پارێزگا سوننەکانیان خستووه‌ته ژێر کۆنترۆڵی خۆیان، به‌تایبه‌ت له ئێستادا زیاتر لە 60 نوسینگه‌ی ئابووری سەر بە گروپە چەکداره‌كان و لایەنەگره‌كانیان له موسڵ هه‌ن.
غانم ئەلعەبید وتیشی: زیاتر لە چوار هەزار پارچە زەوی کشتوکاڵی و بازرگانی، کە بە هەزاران دونم مەزەندە دەکرێن کۆنترۆڵ کراون و ملیۆنان تۆن ئاسن لە پاشماوەی شەڕ دزراوە و بە قاچاخ دەفرۆشێت، ئه‌وه جگه‌ل دزی و به‌قاچاخبردن و فرۆشتنی نەوت.
کۆماری تیرۆری میلیشیاکان
عێراقییەکان به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له رژێمی ئیسلامی ئێران و گروپه چه‌كداره‌كان رووبه‌ڕووی كوشتن و تیرۆركردن ده‌بنه‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵیشدا هه‌ریه‌كه له هیشام ئەلهاشمی و رەهام یاکووب و تەحسین ئوسامە و چەند کەسێکی دیكه تیرۆر‌كراون، تا ئێستا بكوژانیان ده‌ستگیرنه‌كراون.
غانم ئەلعەبید توێژەری عێراقی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی كه ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكان ده‌گرن تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ی كه كار بۆ ئیسرائیل یان ئەمەریکا دەکەن، یان تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌عسی رووخا‌و یان له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاوه له عێراق هاوكاری دارایی ده‌كرێن.
ئه‌و توێژەره رونیشیكرده‌وه: له ئێستادا لە عێراق دەیان تەلەفیزیۆن و ڕادیۆ و ماڵپەڕ هەن کە لەلایەن ئەو میلیشیایانە پارەیان بۆ دابین دەکرێت، کە بەپێی ڕێنماییه‌كانی ئه‌و گروپانه كارده‌كه‌ن بۆ هێرشکردنە سەر هەر نووسەرێک کە هەر شتێک دژی ئامانجه‌كانی ئه‌وان بڵاوبكاته‌وه، یان دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بكات له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
ه.م