خێزانێکى کورد لە بەغدا لە ماڵەکەی خۆیان بە سەربڕدراوی دۆزرانەوە

عیراق

16/09/2020‌ 969 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

خێزانێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیان لە بەغدا سەربڕدران و  تەرمەکانیان رەوانەى پزیشکى دادوەری کراوە.

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە کە بەیانى ئەمڕۆ تەرمى سێ کەس کە ئەندامى یەک خێزانن لە ماڵەکەى خۆیاندا لە گەڕەکى مەنسورییەى شاری بەغدا بە سەر بڕدراوى دۆزراونەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو خێزانە دایک و باوک و کچەکەیان پێکهاتووەو کوردن، بەڵام تائێستا هۆکاری ئەو رووداوە دیار نییەو هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە.

کچەکە کە ناوى شیلانە دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی بەغدایە لەساڵی ٢٠١٦ـەو دانیشتووی مەنسووری بەغدایە.


س.هـ