شارپرێس:
دیارده‌ى ژنكوژى نامۆ به‌كلتورى مرۆڤایه‌تى
و مرۆڤدۆستى
ژنكوژان له‌هه‌ناوى كۆمه‌ڵگاى دواكه‌تووه‌كانه‌وه
دێنه درێ و وه‌ك قێزه‌ونترین تاوان خۆیان
نمایش ده كه‌ن هندو ئه‌فغان و پاكستان ڕیزبه‌ندى یه‌كه‌مینى ئه‌م
تاوانه‌ن له جیهاندا.
ژنكوشتن دیارده‌یه‌كى ترسناك، تاوانێك نامۆ به‌یاساجیهانى
و ئاسمانیه‌كان، دیارترین هۆكارى پشتى ئه‌م تاوانكارییه كورتكردنه‌وه‌ى ژنه بۆ
جه‌سته‌و ناموس و خێزان.
ئه‌وانه‌ى له‌پشتى تاوانكاریی ژنكوشتنه‌وه وه‌ستاون
هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێناسه‌ى ژن و جیهانى ژن و ئازادییه‌كانیان به‌ستۆته به مه‌سه‌له‌كانى
ناموس و خێزانه‌وه، ئه‌م خۆین ڕشتنه‌ى له‌جه‌سته‌ى ژن دێت له‌سه‌رانسه‌رى جیهان و
ڕۆژهه‌لاتى ناوین به‌گشتى وڵاتانى تر‌ى دواكه‌تووى ده‌ستى پیاو سالارى و كورتكراوه‌ى
شه‌ره‌ف بۆجه‌سته‌ى ژن هه‌رێمى كوردستانیشى گرتۆته‌وه.
ئه‌وه‌ى تاوانكارییه‌كه ده‌كات خاوه‌ندارێتى
له‌ژن وه‌ره‌گرێته‌وه‌و ئه‌یدات به‌خۆى و له‌بنه‌ڕه‌تدا وه‌رگرتنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى جه‌سته‌ى ژن دنیایه‌ك به‌ربه‌ستى
كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى بۆ‌ژن درووست ده‌كات كه‌سه‌ره‌تا تواناى بڕیارى لێده‌سینێته‌وه‌ومه‌حكومى ده‌كات به‌وه‌ى كه‌له‌دۆزه‌خدا
بژى، ئه‌مه‌سه‌ره‌تاى ده‌سپێكردنى تاوانكارى كوشتنى ژنه له‌كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا .
كۆمه‌ڵگاى كوردیش نزیك به‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ىە
كه‌ژنكوشتن بۆته دیارده تیایدا، هه‌مان روانگه‌شى هه‌یه كه ژن وه‌ك مرۆڤ كوتده‌كاته‌وه
بۆ جه‌سته و عه‌قڵ و كه‌سایه‌تى خه‌ونى لێوه‌رده‌گرێته‌وه، له هه‌رێمى كوردستان
مێژویەکی دور و درێژە دیارده‌ى ژنكوژى بوونى هه‌یه، یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى رێكخراوه‌كانى
كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و رێكخراوه‌كانى ژنان سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان نه‌یانتوانیوه
ئه‌م تراژیدیا ڕاگرن.
تائه‌م هێزه دڕندانەی كه‌له‌پشت
كوشتنى ژنانه‌وه‌یه زه‌لیل نه‌كرێ ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ى كه داڵده‌ى ژنكوژان ئه‌دات
دادگایی نه‌كرێ به‌ربه‌ریه‌تى ژنكوشتن ده‌توانێ زیاتر بژى، باشترین چارسه‌ریش بۆڕێگریگرتن
له‌دیارده‌ى ژنكوشتن دانانى میكانیزمى گونجاوه له‌سیستمى په‌روه‌رده له‌باخچه‌ى
ساوایانه‌وه بۆ گشت ناوه‌نده‌كانى خوێندن و خوێندنى باڵا كه‌تیایدا ئاماده‌كارى
بكرێت بۆپه‌روه‌ده‌ى هاوچه‌رخ كه مرۆڤه‌كان له‌ژیان و كاردا یه‌كسانن چونکە یەکێک
لە هۆکارە سەرەکیەکانی پشت تاوانەکە نەبونی ڕۆشنبیرییە لای تاکی کۆمەڵگە.
ژن كاڵایه‌ك نیه به‌ده‌ست كۆمه‌ڵگاوه
به‌ڵكو هاوبه‌ش و گرێداروى ژیانى تاك و كۆى كۆمه‌ڵگایه، زۆربه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتوو
له‌رێگه‌ى خوێندنى هاوچه‌رخ و سیستمى په‌روه‌رده‌وه بوونه‌ته ئه‌و وڵاتانه‌ى كه
ئێستا كه‌مترین دیارده‌ى ژنكوشتنیان تێدایه، له‌هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامى
تراژیدیای ژنكوشتن په‌یوه‌سته به‌وه‌ى كه تائێستا هۆشیارى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێمه له
چوارچێوه‌ى خێڵدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژن ده‌كات
لە بری ئەوەی وه‌ك هاوبه‌شێكى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ئه‌رك ماف‌دا بیبینێت.
بەشێک لە ڕوانگه‌ی ده‌سته جه‌معى كوردى سه‌ربارى
كرانه‌وه‌ى به‌ڕووى جیهان و تێزه جیهانیه
هاوچه‌رخه‌كاندا هێشتا ڕوانگه‌یه‌كه كه‌ژن وه‌ك كاڵاى ماڵ و خزمه‌تكارى خێزان پێناسه
ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى تراژیدیای ژن كوشتن كۆتایى پیبێت ئه‌م خوێن ڕشتنه بوه‌ستێنرێت
ده‌بێت تاوانكاران به‌یاسا چه‌سپێنراوه‌كان
سزا بدرێن نه‌ك له‌په‌ناو په‌سێوى خێڵ و حزبه‌كاندا سوڵحیان بۆبكرێت.
تراژیدیاى ژنكوشتن به یادكردنه‌وه‌و دورشمى بریقه‌داروكۆتایی
نایه‌ت به‌ڵكو به سه‌ربه‌خۆبونى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ڕاده‌ستكردنى تاوانكارن
دورخستنه‌وه‌یان له‌ژینگه‌و پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیان كۆتای پێدێنێت، كۆتایی هێنانى تاوانكارى ژنكوژى
به‌شێكى ده‌گه‌رێته‌و بۆئه‌وه‌ى كه ڕوانگه‌ى تاكى كورد له‌مه‌ر پرۆسه‌ى خێزان گۆڕانكارى
به‌سه‌ردبێت ،ئه‌ویش له‌رێگه‌ى گه‌شه‌پێدانى هۆشیارى خێزانیه‌وه‌و به‌شداریكردنى
ژن له‌كه‌رتى گشتى و كه‌رتى تایبه‌تدا به‌وه‌ى كه ژن خاوه‌نى ئابورى تایبه‌ت سه‌ربه‌خۆى
خۆیبێت نه‌ك له چوارچێوه‌ى هه‌ژارى و كه‌مده‌رامه‌تى و كارى ماڵدا قه‌تیس بكرێت.