خاڵە لاواز و بەهێزەکانی کۆبونەوەکەی تیمی حکومەت و پەرلەمان

کوردستان

08/10/2020‌ 1025 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەچەند رۆژى رابردوو سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی و تیمى ئەنجومەنى وەزیران چوونە پەرلەمانى کوردستان، سەرۆکى حکومەت راپۆرتێکى درێژى کارەکانى چەند مانگی رابردووى خوێندەوەو دواتر وەڵامى پرسیارى پەرلەمانتارانیان دایەوە.

ئەو دانیشتنەى پەرلەمان لەسەر ئاستى ناوەندە سیاسى و رۆژنامەوانییەکان و شەقامیش کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناو زۆرێک پێیانوایە کە ئەو راپۆرتەو وەڵامى بەرپرسانى حکومەت جێگاى بڕوابوون و رەزامەندى پەرلەمانتاران و خەڵکیش نەبووە، بۆیە دەوترێت پەرلەمان لەبەردەم حکومەتدا زۆر لاواز بووەو یارییەکە لەبەرژەوەندە تیمى حکومەت کۆتایی هاتووە.

بەرنامەى ئەمجارەی "پێوە" میواندارى دوو پەرلەمانتارى پێشووى پەرلەمانى کوردستانى کردوەو کە ئەوانیش ئومێد عەلی پەرلەمانتاری پێشووى گۆڕان و زانا عەبدولرەحمان پەرلەمانتارى یەکێتیە.

سەرەتا زانا عەبدولرەحمان لەبەرنامەکەدا دەڵێت"لە هەرێمى کوردستاندا حکومەت گەورەترە لە پەرلەمان و ئەو کاراکتارانەى لەناو حکومەتن دەسەڵاتیان زۆرترە لە پەرلەمان، چونکە لەناو حزبەکە ئەوان بە هێزترن ئابورى و دارایی ئەم وڵاتە لەبەر دەستیاندایە، بۆیە پەرلەمان لەم ناوچەیە خۆیان لاوازتر دەبینن لە ئاست حکومەتدا".

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەوەى نائاساییە ئەوەیە کە تیمى حکومەت لە پەرلەمان بەهێزترەو کارەکتەرەکانى سەرۆکایەتى پەرلەمان و پەرلەمانتاران زۆر بە شەرمنانە مامەڵە دەکەن.

هاوکات ئومێد حەمە عەلى لەبەرنامەکەدا دەڵێت" لە هەرێمى کوردستان سیستمى پەرلەمانى بوونى نییەو حزبە دەسەڵاتداراەکان و ئۆپۆزسیۆنەکانیش رای گشتى بەوە چەواشە دەکەن کە گوایە گۆڕانکاریان لە سیستەمى سیاسى کردوە".

تەواوى بەرنامەکە لێرەوە ببینە: