زۆرترین ژمارەی توشبون بەکۆرۆنا لەڕۆژێکدا لەهەرێم تۆماركرا

کوردستان

19/10/2020‌ 1644 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی تەندروستیی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان ئاشكرایده‌كات، تائێستا زۆرترین ژمارەی کۆرۆنا لەهەرێم لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا تۆمارکراوه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌په‌له‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكردوه‌، لەبەر پابەندنەبون بەمەرج‌و ڕێنماییە تەندروستیه‌كان، رۆژ بەڕۆژ ژمارەو ڕێژەی توشبون‌و مردن بە کۆرۆنا زیاتردەبێت.

ئێستا کۆی توشبوانی کۆرۆنا لەعێراق 430 هەزارو 678 کەس لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 363 هەزارو 532 کەس توشی کۆرۆنا بون‌و 10 هەزارو 317 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٣٦)

١. پشکنین: (٦٦٧٠ پشکنینی نوێ)
(٢١٠٢ هەولێر)
(٩٦٤ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان)
(٣٤١٢ دهۆك)
(٥٠ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (١٠٣٢ تووشبووی نوێ)
(٣٢٦ هەولێر)
(٢٤٣ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٤٠٦ دهۆك)
(٢٩ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٢٤٩ چاکبوون)
(١١٤ هەولێر)
(١٥ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٦٥ دهۆك)
(٢٦ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٦ مردن)
(٦ هەولێر)
(١٠ سلێمانی، ٣ ڕاپەڕین)
(٤ دهۆك)
(٣ ‌هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٥٧١٢٣٥ (٢٠٥٢٠٠ هەولێر، ١٣٤٦٨٨ سلێمانی، ٢٢٦٣٥٤ دهۆك، ٤٩٩٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ٦٢٧٣٥ (٢٢٦٠١ هەولێر، ١٩٩٣٦ سلێمانی، ١٨٠٤٣ دهۆك، ٢١٥٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٧٨٣٣ (١٦٣٩٧ هەولێر، ١١٢٠٤ سلێمانی، ٨١٩٨ دهۆك، ٢٠٣٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٢٧١٥ (٥٥٥٨ هەولێر، ٧٦٤٢ سلێمانی، ٩٤٦٢ دهۆك، ٥٣ هەڵەبجە)
مردن ٢١٨٧ (٦٤٦ هەولێر، ١٠٩٠ سلێمانی، ٣٨٣ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٩ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠