شارپرێس:
له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ شارپرێس، د.ڕێبوار كه‌ریم ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌هه‌رێم پێیوایه هه‌موو شتێك ده‌زانێت‌و هه‌موو شتێكیشى بۆ ده‌چێته‌سه‌ر، به‌ڵام ده‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت هیچى وا ده‌رنه‌چوو"، ده‌شڵێت:"جگه له‌گواستنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆسه‌ر عێراق، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى دیكه كاتیه‌و ده‌بێت چاوه‌ڕوانى نه‌هامه‌تیه‌كى دیكه بكرێت"، باس له‌وه‌شده‌كات، "دوو هه‌فته به‌ر له‌وه‌ى یاساكه بێته په‌رله‌مان درابوه لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ربكه‌ن، به‌ڵام هه‌رێم نه‌هات"، ده‌شڵێت:"له2019و 2020 حكومه‌تى هه‌رێم حه‌وت جار ڕازیبوه به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام حه‌وت به‌رمیلى نه‌داوه به‌به‌غدا".
"هه‌رێم متمانه‌ى له‌ده‌ستداوه"
د.ڕێبوار كه‌ریم ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شارپرێس ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "ئه‌وه‌ى ڕویدا ئه‌و بێ متمانه‌ییه كه له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ده‌ستدراوه لاى هێزه عێراقیه‌كان، به‌هۆى ئه‌و پابه‌ندنه‌بون‌و سه‌ره‌ڕۆیی‌و سه‌ركێشیانه بوه كه له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مانیاندا هێناوه".
"له 2014وه كێشه بۆ موچه دروستده‌كرێت له‌هه‌رێم"
له‌دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شارپرێس، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده باسى له‌وه‌شكرد، "ئه‌وه‌ى ڕویدا به‌رهه‌مى ئه‌و كێشانه‌یه كه له 2014وه تائێستا ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم بۆ موچه‌خۆرو فه‌رمانبه‌رى ئه‌م وڵاته‌یان دروستكردوه، به‌رهه‌مى گوێنه‌گرتنى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه، چونكه به‌رده‌وام ئاگادارمان كردونه‌ته‌وه له‌وه‌ى هه‌رێم له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه ئه‌گه‌ر به‌ئاگانه‌بن‌و فریانه‌كه‌ون پاره‌ى به‌لاش نامێنێ".
"ئه‌گه‌ر به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه خراپتریش ده‌بینن"
به‌وته‌ى د.ڕێبوارى په‌رله‌مانتار، "ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌هه‌رێم پێیوایه هه‌موو شتێك ده‌زانێت‌و هه‌موو شتێكیشى بۆ ده‌چێته‌سه‌ر، به‌ڵام ده‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت هیچى وا ده‌رنه‌چوو، دڵنیاش بن ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ئاگا نه‌یاته‌وه، خراپتریش ده‌بینین، هه‌رچه‌ند پێموانییه بتوانن له‌ڕوى سیاسییه‌وه عاقڵمه‌ندانه تر هه‌نگاوبنێن".
"تاكه چاره‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى موچه‌یه بۆسه‌ر به‌غدا"
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده له‌به‌غدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له‌مانگى شه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پڕۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌ش به‌ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردوه‌و منیش ئه‌و پڕۆژه‌یه‌م له‌ئه‌ستۆ گرتوه‌و كارى زۆر وردیشمان له‌سه‌ركردوه‌و هه‌نگاوى گه‌وره‌شمان ناوه، ڕاسته بێده‌نگیمان كردوه، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ پڕۆژه‌كه‌مان نه‌چوبێته پێشه‌وه نه‌خێر، خۆمان پێمان باشتره كه‌متر هه‌ڵاى ڕاگه‌یاندنى له‌سه‌ر دروستبكه‌ین".
زیاتر وتى:"له‌ڕۆژانى داهاتودا هه‌موان ئه‌و هه‌وڵانه ده‌بینن، چونكه پێمانوایه به‌ده‌ر له‌م پڕۆژه‌یه كه بریتیه له‌گواستنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆسه‌ر عێراق، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى دیكه كاتیه‌و ده‌بێت چاوه‌ڕوانى نه‌هامه‌تیه‌كى دیكه بكرێت، جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى هیچ پڕۆژه‌یه‌ك چاره‌سه‌رى كێشه‌ى موچه ناكات، جگه له‌گواستنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆسه‌ر به‌غدا".
"ده‌وترێت بانگهێشتنه‌كراوین بۆیه وتمان به‌شداریی ناكه‌ین"
سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یه‌نراوى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كه د. ڕێبواریش یه‌كێكبوو له‌وانه‌و جه‌ختیانكرده‌وه به‌شداریی كۆبونه‌وه‌ى نمایشكارى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ناكه‌ین، ئه‌و به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامیدایه‌وه، "شتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمه‌وه بانگهێشتى ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه نه‌كراون، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه‌و سه‌رجه‌ممان بانگهێشتى كۆبونه‌وه‌كه كرابوین‌و من بۆخۆم له‌دوو شوێنه‌وه بانگهێشتكرابوم".
ته‌ئكیدیكرده‌وه، "ئێمه ناچینه كۆبونه‌وه‌ى نمایشكاریه‌وه‌و دواتر به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ناوى یه‌كڕیزیه‌وه بڵاوبكرێته‌وه‌و ببێته‌وه به‌نه‌هامه‌تى بۆ گه‌لى كورد‌و دزى‌و بڕۆیی هه‌ر به‌رده‌وامبێت‌و سیاسه‌تى برسیكردنى خه‌ڵك درێژه‌ى پێبدرێت".
دوو هه‌فته به‌ر له‌په‌سندكردنى یاساكه چى به به‌رپرسانى هه‌رێم وتراوه؟
"دوو هه‌فته به‌ر له‌وه‌ى یاساكه بێته په‌رله‌مان درابوه لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ربكه‌ن، به‌ڵام هه‌رێم نه‌هات‌و هیچ گفتوگۆیه‌كیشى له‌سه‌رنه‌كرد، من چه‌ند به‌رپرسێكى هه‌رێم په‌یوه‌ندى به‌منه‌وه كردوه‌و پێیوتم، ئه‌وه سه‌رانه‌یه‌و ده‌بێت حكومه‌تى عێراق بمانداتێ، ده‌ى ئه‌وه عێراق سه‌رانه نادات‌و بزانین هه‌رێم چۆن ده‌توانێت ئه‌و سه‌رانه‌یه وه‌ربگرێت"، ئه‌مه‌ش به‌شێكى تر بوو له‌قسه‌كانى د. ڕێبوار.
"مادام وتتان به‌شێكین له‌عێراق ده‌بێت نه‌وت‌و داهات ڕاده‌ستبكه‌ن"
بۆ ڕێكه‌وتن‌و كۆتاییهێنان به‌كێشه‌كان، د. ڕێبوار ده‌ڵێت:"مادام به‌رپرسانى هه‌رێم بڕیاریانداوه به‌شێك بن له‌عێراق، پێویسته له‌سه‌ر پرسى نه‌وت‌و گومرگ ڕێكه‌وتنى كۆتایی بكرێت‌و وه‌كو هه‌رێمێكى فیدراڵ مامه‌ڵه بكات، نه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه وه‌كو گروپ‌و باندى مافیا‌و قاچاخچێتى، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كارێكى كرد ڕابردوى له‌كه‌دار كرد‌و ئێستاى برد‌و ده‌یه‌وێت داهاتوش له‌ناوبه‌رێت".
ده‌شڵێت:"هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بونى نییه جگه له‌ڕێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا، داوامانكرد گه‌نده‌ڵى بنبڕ بكه‌ن نه‌ك نه‌یان كرد، به‌ڵكو زیادیشیكرد، داوامان كرد یاساى چاكسازى بریتی نییه له‌دزینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه داوامانكرد، ڕۆژه به‌ڕۆژ زیاترى لێ ده‌دزن، ئه‌وه‌تا پێنج مانگ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان به‌سه‌ریه‌كه‌وه دزى، كه ئه‌وه له‌هیچ كوێیه‌كى دونیادا بونى نییه‌و ناشبێت".
"له2019و 2020 حكومه‌تى هه‌رێم حه‌وت جار ڕازیبوه به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام حه‌وت به‌رمیلى نه‌داوه به‌به‌غدا"
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێمدا بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌و ئاشكرایكرد، "ته‌نها له‌ساڵى ڕابردوو ئه‌مساڵیشدا حكومه‌تى هه‌رێم حه‌وت جار ڕازیبوه بڕى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستى به‌غدا بكات، به‌ڵام تائێستا حه‌وت به‌رمیلى نه‌داوه، ته‌نانه‌ت سێ مانگ له‌ومه‌به‌ر هه‌رێم به‌به‌غداى وتوه، ئاماده‌ن 250 هه‌زار به‌رمیلى ڕۆژانه‌و 50%ى داهاتى گومرگى خاڵه سنوریه‌كان ده‌ده‌ن به‌به‌غدا له‌به‌رامبه‌ر 320 ملیار دینارى مانگانه‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه پابه‌ند نه‌بوه‌و ئه‌وه‌ش وایكردوه شه‌قامى عێراقى له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانى خۆیان توڕه‌و نیگه‌ران بن‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا چیتر پاره نادات به‌هه‌رێم".
"سه‌ركرده‌ى پله یه‌كى حزبه‌كان ببنه په‌رله‌مانتار له‌به‌غدا ناتوانن پاره‌ى به‌لاش بۆ هه‌رێم وه‌ربگرن"
له‌به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شارپرێس، د.ڕێبوار جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌موو سه‌ركرده‌ى پله یه‌كى حزبه‌كان هه‌یه‌و بچنه شوێنى په‌رله‌مانتارانى كورد، ناتوانن پاره‌ى به‌لاش وه‌ربگرن، ئه‌و سه‌رده‌مه له‌عێراق ڕۆیشت، تاكه چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك بزانن ته‌نهاو ته‌نها بریتیه له‌وه‌ى، به‌شێك له‌نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان‌و بڕێك له‌داهاتى خاڵه سنوریه‌كان ده‌بێت بدرێت به‌به‌غدا، ئه‌گه‌رنا ڕوبه‌ڕوى خراپتر ده‌بینه‌وه وه‌كو هه‌رێمى كوردستان".
به‌غدا پاره‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه ناكات
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌شى ده‌وترێت گوایه به‌غدا پاره‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ده‌كات، د.ڕێبوار ئه‌وه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌و وتى:"به‌غدا پاره‌ى ئه‌م مانگه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم ڕه‌وانه ناكات‌و هیچ ده‌رچه‌یه‌كى یاسایشى نییه بۆ ڕه‌وانه‌كردنى ئه‌و 320 ملیار دیناره، ئه‌گه‌ر عێراق به‌زه‌یی پێمان‌دا بێته‌وه ئه‌وه نازانم، به‌ڵام له‌ڕوى یاساییه‌وه نه‌خێر به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نانێرێت".
"وڵات به‌سواڵ‌و سه‌ده‌قه به‌ڕێوه‌ناچێت"
وه‌كو د.ڕێبوار ده‌ڵێت:"وڵات به‌سواڵ‌و سه‌ده‌قه به‌ڕێوه‌ناچێت، ئه‌گه‌ر داهاتى گومرگى خه‌یاڵیمان نییه‌و ئه‌گه‌ر نه‌وتى باشمان نییه هه‌ر قه‌یناكه، ئه‌گه‌ر داهاتى ناوخۆشمان نییه، هه‌ر ده‌ڵێین قه‌یناكه، هێنده‌ى وڵاتێكى ده‌وروبه‌رى خۆمان داهاتمان هه‌یه، خاڵى گومرگیمان هه‌یه به‌ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر داهاته‌كه‌ى كۆده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌شمانه به‌كۆپته‌ر پاره‌كه‌ى ده‌به‌ن".
سه‌رۆك كۆمار هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كان ده‌ستپێكردوه
د.ڕێبوار باس له‌وه‌ده‌كات، له‌ئێستادا سه‌رۆك كۆمار هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كانى ده‌ستپێكردوه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه‌و ڕێكه‌وتنى هه‌رێم‌و به‌غدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه، "بڕوا بكه‌ن، به‌رپرسانى كوردیش له‌به‌غدا ئه‌وه‌نده‌یان موعانات هه‌یه به‌ده‌ست ئه‌م هه‌رێمه‌وه ناتوانین باسى بكه‌ین، چونكه هه‌رێم هیچ متمانه‌یه‌كى پێناكرێت‌و ئێمه‌ش وه‌كو نوێنه‌رانى كورد ناتوانین گره‌نتى بده‌ینه لایه‌نه عێراقیه‌كان كه هه‌رێم دێته پێشه‌وه بۆ ڕێكه‌وتن".
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا وتى:"ئێمه له‌به‌غدا به‌هه‌موو نوێنه‌ره‌كانه‌وه، پارێزه‌رێكى سه‌ركه‌وتوین بۆ پرسێكى فاشیل، داكۆكیكردنیشمان له‌په‌رله‌مان ته‌نها بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه، ئه‌گه‌رنا له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستاى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌سه‌ره‌ى نانه‌واشدا بوه‌ستى زه‌ره‌رده‌كه‌ى".