سامسۆنگ مۆبایلێكی پێشكەوتوو ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

16/11/2020‌ 825 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمەڵێك ماڵپەڕە و پەڕەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، دزەیان بە وێنەی نوێترین مۆبایلی سامسۆنگ كردووە كە هەڵگری ناوی Galaxy S21 Ultra دەبێت وبە یەكێك لە باشترین مۆبایلەكانی سامسۆنگ ئەژمار دەكرێت

مۆبایلە نوێیەكە خاوەنی شاشەیەكی جۆری OLED ی قەبارە 6.9 ئینجە بە وردیی پیشاندانی (3400/1440) پێكسڵ و توانای نوێبوونەوەی 120 هێرتزی هەیە.
بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان، مۆبایلەكە خاوەنی سێ كامێرای سەرەكییە بە قەبارەی 108 مێگاپێكسڵ و توانای هێنانەپێشەوەی 50x ی هەیە.

هەروەها مۆبایلەكە خاوەنی پاترییەكی 4500 میلی ئەمپێرە و تایبەتمەندی بارگاوی كردنەوەی خێرای بە توانای 45 وات هەیە

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ