شارپرێس:
وێنەیەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە، كە محەمەد بن سەلمانی پاشای سعودییە لەگەڵ تەمیم بەحەمد ئال سانی لەئۆتۆمبێلێكدا دەردەكەون و پاشای سعودییە ئۆتۆمبێلەكە لێدەخوڕێت.
محەمەدبن سەلمان بۆ ئەو پیاسەیە، ئۆتۆمبێلی لێكززی SS Sports 570 LX ی مۆدێل 2021 ی هەڵبژاردووە كە سێ ڕیز كوشنی تێدایە و جێگەی حەوت سەرنشینی لێدەبێتەوە.
ئۆتۆمبێلەكە توانایەكی بێ وێنەی لەڕۆیشتن بەڕێگا سەختو دژوارەكان هەیەو دەتوانێت بەناوچە بیابانییەكاندا بڕوات بەبێئەوەی ڕووبەڕووی هیچ گرفتێك ببێتەوە.
ئۆتۆمبێلەكەی پاشای سعودییە خاوەنی بزوێنەرێكی V8 ی فراوانی 5.7 لیترە بەكێشی383 ئەسپو گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 8 گێڕی هەیەو نرخی 86 هەزار دۆلاری ئەمریكییە.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ