سوودەکانی ئەڤۆکادۆ ناژمێردڕین

تەندروستی

14/02/2021‌ 737 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەڤۆکادۆ یەکێکە لە میوە ناوازەکان، بەشیوەیەک بەوە لەمیوەکانی تر جیادەکرێتەوە کە کامترین بڕی کاربۆهیدرایتی تێدایە و دەوڵەمەندە بەچەورییەکان.

لەوبارەیەوە ناوەندی خۆراکی فیدراڵیی لەئەڵمانیا دەڵێت ئەڤۆکادۆ  سوودی تەندروستی بەرچاوی هەیە ، چونکە بەوپێیەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن دادەبەزێنن و بەهۆیەوە مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

ناوەندە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەڤۆکادۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، وەک ڤیتامین B5 و ڤیتامین B6 و ڤیتامین C و ڤیتامین K، هەروەک دەوڵەمەندە بە ترشی فولیک و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسن و زینک.

لەپاڵ ئەوانەی پێشووتردا، ئەو میوەیە دەوڵەمەندە بە ریشاڵە خۆراکییەکان، کە کار لەسەر چالاککردنی پرۆسەی هەرس دەکەن و وادەکەن هەستی تێربوون بە کەسەکە ببەخشن، لەئەنجامدا ڕۆڵی دەبێت لە دابەزاندنی کێش و درووستبوونی جەستەیەکی ڕێک.

ئەڤۆکادۆ بەوەش جیادەکرێتەوە کە ترشە چەورییە ناتێرەکانی وەک ترشی ئۆلیکی تێدایە، کە گرنگییەکی گەورەی بۆ تەندرووستیی هەیە، وەک ئەوەی سنوورێک بۆ هەوکردنەکان دادەنێت.

ئەو میوەیە هەردوو ماددەی لۆتین و زیاکسنسینی تێدایە کە بۆ تەندرووستیی چاوەکان بەسوودن.
ئامادەکردن : ئاکۆ ئاڵی