گۆگڵ یادی نور شەریف دەكاتەوە

هەمەڕەنگ

28/04/2021‌ 533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وێبگەڕی بەناوبانگی گۆگڵ، بەدانانی سێ وێنە لەسەر وێبگەڕەكەی، یادی 75 ساڵەی لەدایكبوونی نور شەریفی ئەكتەری دیاری میسر دەكاتەوە.

نور شەریف كە ناوی تەواوی محەمەد جابرە، لە28ی نیسانی 1946 لەدایكبووە، پێشئەوەی ڕوو لەدونیای نواندن بكات، لەیانەی زەمالیكی میسری یاریزانی تۆپی پێ بووە.

یەكەم دەرفەتی نواندنی شەریف لەساڵی 1966 بوو كە سەرنجی حەسەن ئیمامی دەرهێنەری بەناویانگی ڕاكێشاو ڕۆڵێكی لەفیلمی "قصر الشوق" پێبەخشی.

لەفیلمەكانی "الكرنك" و"أبنا‌و الصمت" ساڵی حەفتاكان ڕۆڵبینینی شەریف گەیشتە لوتكەو بوو بەئەستێرەیەكی دیاری سینەمای میسر.

شەریف لەكارەكتنیدا گرنگی زۆری بەپرسی دونیای عەرەبی داوەو لەنێویاندا پرسی فەڵەستین، لەفیلمی ناجی العلی ڕۆڵی ناجی علی فەڵەستینی بینیوەو لەفیلمی "عصفور من الشرق" ڕۆڵی تۆفیق حەكیمی نوسەری بینیوە.

لەسەر شاشەیەكی بچوك شەریف چەندین كاری گرنگی پێشكەشكردووە، لەوانە درامای مێژوویی "عمر بن عبد العزیز"و"هارون الرشید"، هەروەها چەندین درامای كۆمەڵایەتی پێشكەشكردووە لەوانە "لن أعیش فی جلباب أبی"و"عائله‌ الحاج متولی"و "الدالی".

كۆتا كاری شەریف قیلمێكی سینەمایی بوو بەناوی "بتوقیت القاهره‌" كە خەڵاتی فێستیڤاڵی وەهرانی جەزائیری وەرگرتووە لەساڵی 2015.

نور شەریف، ئەستێرە دیارو بەناوبانگەكەی دونیای سینەمای میسری، لە11ی گەلاوێژی 2015 كۆچی دوایی كرد.

ڕەنج ڕەسوڵ