منداڵان پێش ئەوەی بگەنە تەمەنی 13 ساڵ پێویستە ئەم توانایانە فێرببن

هەمەڕەنگ

20/07/2021‌ 742 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەڵێن، فێركردن لە تەمەنی بچوكیدا وەكو هەڵكۆڵینی سەر دار وایە، دایكان و باوكان بەرپرسیارێتییەكی گەورەیان بەرامبەر منداڵەكانیان لە ئەستۆدایە، بۆ ئەوەی بەباشی پەروەردە ببن و لەگەڵ ژیان بجەنگن.

پێگەی British Side ئاماژەی بە 10 توانای گرنگ كردووە، كە دایك باوك فێری منداڵەكانیانی بكەن پێش ئەوەی بگەن بە تەمەنی 13 ساڵ.

یەكەم، چۆنییەتی دروستكردنی هاوڕێیەتی و بەرگریكردن لە خۆیان و هاوڕێكانیان.
پێویستە دایك و باوكان فێری منداڵەكانیان بكەن چۆن هاوڕێكانیان هەڵبژێرن، پاشان فێریان بكەن چۆن بە شێوازێكی راست بەرگری لە خۆیان و هاوڕێكانیان بكەن.

دووەم، چارەسەری ناكۆكییەكان.
ناكۆكی لە نێوان كەسە زۆر نزیكەكانیشدا دروست دەبێت، پێویستە منداڵان فێر بكرێن چۆن ناكۆكییەكانی خۆیان لەگەڵ كەسانی دیكە چارەسەر بكەن

سێیەم، بەرپرسیارێتی.
بەرپرسیارێتی وشەیەكی فراوانە، پێویستە منداڵان فێری بەرپرسیارێتی بكرێن، پێوستە سەرەتا بەرامبەر یارییەكانیان و كارەكانی ناو ماڵ رابهێنرێن.

چوارەم، چۆنییەتی رەفتار كردن لەگەڵ كەسانی دیكە.
پێوستە منداڵان فێربكرێن چۆن یاری لەگەڵ كەسانی تر دەكەن و فێری یاری بە كۆمەڵ بكرێن چونكە ئەوە لە ژیانی داهاتوویاندا یارمەتیدەریان دەبێت.

پێنجەم، داوای لێبوردن كردن.
منداڵەكەت رابهێنە بۆ كارە هەڵەكانی بەرامبەر خێزان و دەوروبەر داوای لێبوردن بكات.

شەشەم، گوێگرتن و هاوسۆزی كردن.
منداڵەكەت فێربكە گوێ بگرێت، كارێك بكە ببێتە گوێگر و هاوسۆزێكی باش بۆ كەسانی دەوروبەری.

حەوتەم، چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ هەستەكان
پێویستە دایك و باوك بەشێوەیەكی گونجاو لەگەڵ هەست و سۆزی منداڵەكانیان مامەڵەبكەن، دەبێت كاتی پێویستیان بۆ تەرخان بكرێت و بتوانن ناوێك بۆ هەستەكانیان بدۆزنەوە.

هەشتەم، قبوڵكردنی شكست.
منداڵان بەشێوەیەكی بەردەوام دوچاری شكست دەبن، لەسەر دایك و باوكان پێویستە منداڵەكانیان فێربكەن دان بە شكستا بنێن و بۆ چارەسەرێكی گونجاو بگەڕێن.

نۆیەم، گەشبینی و باوەڕ بە خۆبوون
پێویستە منداڵان فێری گەشبینی بكرێن، هەوڵەكایان لەبەرچاو بگیرێت، لە پای ئەو كارانەی كە ئەنجامی دەدەن سوپاس بكرێن.

دەیەم، دابەشكردنی كات.
پێویستە منداڵان فێری دابەشكردنی كاتەكانیان بكرێن، وەكو كاتی نوستن و هەڵسانەوە، كاتی سەعی كردن و یاری كردن و دەبێت فێر بكرێن بە خشتەی كاتەوە پابەند ببن.

رەنج رەسول

بەپەلە