هۆشدارییەکی بەپەلە لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە "دەلتا کۆرۆنا داگیرمان دەکات"

جیهان

21/07/2021‌ 3614 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی پێشبینیدەکات لەچەند مانگی داهاتوودا "دەلتا کۆرۆنا" هەژموونی خۆی بەسەر تەواوی جیهاندا بسەپێنێت.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرایکردووە لە ئێستادا 75%ی توشبووە نوێیەکانی کۆرۆنا لە جیهاندا لە جۆری دەلتا کۆرۆنان، هەربۆیە لەچەند مانگی داهاتوودا دەلتا کۆرۆنا هەژموونی خۆی بەسەر تەواوی جیهاندا دەسەپێنێت.

دەلتا کۆرۆنا بۆ یەکەمجار لە هیندستان بڵاوبوەوە، دواتریش لە 124 وڵاتی جیهان بڵاوبوەوە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی هۆشداریدەدات لەوەی ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا زۆر خێرا بڵاودەبێتەوە و بکوژیشە.

لەئێستادا زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە هیندستان، چین، ڕووسیا، ئوسترالیا، بەنگلادیش و بەریتانیایە، هاوکات تەندروستی جیهانیی هۆشداریدەدات لەوەی بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی کۆرۆنا، دەلتا خێراتر بڵاودەبێتەوە.