شارپرێس:
مستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی مەدیا هابەردا رایگەیاند، ئە هێرشانەى کە تورکیا دەیانکاتە سەر شەنگال ئاسایی دەکرێنەوە و دەشلێت، پارتى خۆی بەشداری ئەو هێرشانەی سەر شنگالە".
مستەفا قەرەسوو رایگەیاند: هێرشەکانی سەر شەنگال نوێ نین، دەوڵەتی تورک زۆر جار هێرشی کردووەتە سەر شەنگال، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا هیچ کام لە دەوڵەتی عێراق، پەدەکە، نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا کە ئاسمانی ناوچەکەی لەژێر دەستدایە، نەهاتوونەتە دەنگ، هەر بۆیە هێرشەکان ئاسایی دەکرێنەوە، دەوڵەتی تورک بە ئاسانیی هێرش دەکات.
ئاماژەى بەوەشکردوەـ، ئەو هێرشانە لەپێناو ئەوە دەکرێت، کە ڕێککەوتنەکەی نۆی تشرینی یەکەمی نێوان پەدەکە و عێراق بەسەر شەنگالدا دابسەپێنن و ناکۆکیی بخەنە نێو ئێزدییەکان، بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەوە بەو واتایەیە کە، ‘یان ڕێککەوتنەکە قبووڵ بکەن، یان دەوڵەتی تورک بۆردوومانتان دەکات.
قەرەسوو باس لەوەش دەکات ئەگەر پارتى و عێراق لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا کاردانەوەیان نەبێت، ئەو کاتە دیارە کە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە تورکیا بەکار دەهێنن.
سەبارەت بە رۆڵی پارتیش لەو هێرشانە قەرەسوو دەشڵێت"پەدەکە بێدەنگە و ئاشکرایە، کە خۆی بەشداری ئەو هێرشانەیە، ئەگەر لەگەڵیان نییە با لە دژیان بووەستێت، با بڵێت ‘ئێزدییەکان چ زەرەرێکییان گەیاندووەتە تۆ، بۆ هێرش دەکەیتە سەریان’ وەکو پارتێکی کوردی پێویستە ئەوە بڵێت، بەرپرسیاریی ویژدانی و ئەخلاقیشی هەیە".
لەم مانگەدا تورکیا چەند جارێک هێرشى ئاسمانى کردە سەر شنگال و دواهەمیان بۆردومانکردنى نەخۆشخانەیەک و ئۆتۆمبێلێکى هێزەکانى یەپەشە بوو کە بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانى لێکەوتەوە.
س.هـ