فڕۆکەکانی تورکیا گوندێکی شەنگالیان بۆردومان کرد

کوردستان

02/09/2021‌ 722 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەكانی توركیا  گوندی بارێی سەربە شەنگالیان بۆردومان کرد و ژمارەیەک قوربانى لێکەوتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەى لە شنگالەوە دراون بە شارپرێس ئێوارەى ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەكای توركیا بارەگایەکی ئاسایشی ئێزدییەکانیان لە گوندی بارێی سەربە شەنگال کردە ئامانج.

لە ئێستادا بەهۆی فڕینی فڕۆكەكانی توركیا بەسەر ئاسمانی شەنگالدا، هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانەكانی بۆردومانەكە دیارنییە.

ماوەیەكە توركیا بۆردومانەكانكردنی شەنگالی دەستپێكردووە، ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بەهۆی بۆردومانی فڕۆكانی توركیاوە بۆسەر بازاڕی شەنگال و نەخۆشخانەی گوندی سكینەی سنوری شەنگاڵ فەرماندەیەكی یەبەشە و پێج شەڕڤان لەگەڵ چوار كارمەندی تەندروستی شەهید بوون.