شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستیی‌و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، پلانیان هەیە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی ئەوکەسانەی بەڤاکسینی کۆرۆنا دەکوترێن بگاتە 20 ملیۆن هاوڵاتیی، به‌رپرسێكى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت:"تائێستا ژمارەی ئەوکەسانەی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى مه‌به‌سێتى ڤاكسین وه‌ربگرن گەیشتۆتە لە18%".
د.ڕوبا فەلاح ئەندامی تیمی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی بەرۆژنامەی "سەباح"ی حکومیی وتووە:"گەیشتن بەو ئاستەی کە وەزارەتی تەندروستیی دەیەوێت هاوڵاتیان بکوتێت، دەکەوێتەوە سەر پێشوازیی هاوڵاتیان لەڤاکسینەکان‌و پابەندی کۆمپانیاکان بەدابینکردنی ئەو بڕە ڤاکسینەی گرێبەستیان لەگەڵدا کراوە، بەتایبەت کە ئێستا وڵاتان بۆ دەستکەوتنی ڤاکسینەکانی کۆڕۆنا ململانێیانە".
وتوشیه‌تى:"لە18%ى كه‌سه به‌ئامانج گیراوه‌كان واته ئه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى مه‌به‌ستیه‌تى ڤاكسین وه‌ربگرن ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە".
داواشی لەهاوڵاتیان کرد پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی‌و دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتیی بن، "بەتایبەت کە بەرەو وەرزی زستان دەڕۆین‌و نەخۆشییە درمەکان بەشێوەیەکی خێراتر بڵاودەبنەوە".
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێت:"لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی ئەوانەی خۆیان کوتاوە، ئاستی توشبون‌و گیانلەدەستدانیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا کەمیکردوە".