نۆكیا تابلێتێكی تایبەتمەندی ئاشكرا كرد

هەمەڕەنگ

09/10/2021‌ 627 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای نۆكیای وەبەرهێنی ئامێرە تەكنەلۆژییەكان تابلێتێكی نوێی لە ژێر ناوی T20 بە وەگەڕخەری ئەندرۆید ئاشكرا كرد.

شاشەی تابلێتەكە جۆری IPS LCD ی قەبارە 10.4 ئینجە بە وردیی پیشاندانی (2000/1200) پێكسڵ.

چارەسەركەری Unisoc T610 بۆ تابلێتەكە جێگیركراوە، رامی مۆبایلەكە 3/4 گێگابایتە و بیرگەی ناوەكی 32/64 گێگابایتە و دەتوانرێت لە رێگەی بیرگەی دەرەكییەوە زیاد بكرێت.

تابلێتەكە خاوەنی كامێرایەكی سەرەكییە بە قەبارەی 8 مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشەوەی 5 مێگاپێكسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی رووخساری هەیە.

توانستی پاتری تابلێتەكە 8200 میلی ئەمپێرە و توانای بەرگەگرتنی 10 كاتژمێر كاركردنی هەیە، جێگەی باسە نرخی تابلێتەكە بە نزیكەیی 200 دۆلار دەبێت.

رەنج رەسول