لە پایتەختی هیندستان دەرگای خوێندنگەكان دادەخرێن

هەمەڕەنگ

15/11/2021‌ 398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە شاری نیودەلهی پایتەختی وڵاتی هیندستان دەرگای خوێندنگا و فەرمانگەكان بۆ ماوەی هەفتەیەك دادەخرێن، هۆكارەكەیش ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە بەڵكو بەهۆی پیسبوونی زۆری هەواوەیە كە مایەی نیگەرانییە.

ئەرفێند كیجریوال سەرۆك وەزیرانی وڵاتی هیندستان بە رۆژنامەكانی راگەیاند، لە پێناوی ئەوەی خوێندكاران هەوای پیسبوو هەڵنەمژن، بۆ ماوەی هەفتەیەك دەرگای خوێندنگەكان دادەخرێن و خوێندن لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت.

هاوكات حكومەتی وڵاتی هیندستان داوای لە فەرمانبەرەكانی كردووە لە ماڵەوە كارەكانیان جێبەجێ بكەن، هەروەها داوای لە رێكخراوە ناحكومییەكان كردووە رێگە بە كارمەندەكانیان بدەن لە ماڵەوە كارەكانیان ئەنجام بدەن.

رەنج رەسول