شارپرێس:
لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی جامی سوپەری ئیتاڵیا ئێوارەی رۆژی ئەمڕۆ كاتژمێر 23:00 یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای جۆزیپی
میاتزا میوانداری یانەی یۆڤانتۆس دەكات.
دوای ماوەیەكی درێژ، یانەی ئینتەر میلان ساڵی رابردوو توانی نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت و هاوكات یانەی یۆڤانتۆس توانی جامی ئیتاڵیا
بەدەستبهێنێت.
بەشێوەیەكی گشتی تا ئێستا یانەی یۆڤانتۆس و
ئینتەر میلان 229 جار بەرەنگاری یەكتر بونەتەوە، یانەی یۆڤی توانیویەتی لە 107
یاری براوە بێت، یانەی ئینتە میلان لە 65 یاری براوە بووە و لە 57 یاری یەكسان
بوونە.
شیاوی باسە ئینتەر میلان 338 گۆڵی لە تۆڕی
یۆڤانتۆس تۆمار كردووە، بە پێچەوانەوە یۆڤانتۆس 227 گۆڵی تۆمار كردووە و عومەر
سیڤۆری یاریزانی پێشووی ئینتەر میلان بە 13 گۆڵ گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی ئەو
دوو یانەیەیە.
رەنج رەسول