سەردانێكی نهێنی رۆناڵدۆ بۆ مەدرید

وەرزش

13/01/2022‌ 485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆناڵدۆ و جۆرجینیای هاوڕێی لە گەشتێكی نهێنیدا بە فڕۆكەیەكی تایبەت كە نرخەكەی 20 ملیۆن جونیەی ئیستەرلینییە، گەشتێكیان بۆ شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ئەنجامدا.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، سەردانەكەی رۆناڵدۆ روون نییە، هەرچەندە ئەو ڤێلایەی رۆناڵدۆ لە مەدرید هەیەتی كە نرخەكەی 4.8 ملیۆن جونیەی ئیستەرلینییە، شەو لە هۆتێلێكی ئەو شارە ماوەتەوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە،سەرەڕای ئەوەی رۆناڵدۆ لە مانچستەر یونایتد بەهۆی راهێنەرە نوێیەكەوە ئاسودە نییە، ئەو وێنەیەی كە رۆناڵدۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەیانی رۆژی سێشەم بڵاویكردوەتەوە لەلای دەریایەك وەستاوە و ئاسودە دیارە.

راپۆرتی رۆژنامەكان باس لەوە دەكەن، رۆناڵدۆ بۆ هەلێك دەگەڕێت بۆ ئەوەی یانەی مانچستەر بەجێبهێڵێت، لە كاتێكدا هەتا ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ شەیتانە سورەكان هەیە.

رەنج رەسول