شارپرێس:
سەرۆکی پارتێکی ئێزیدی
رایدەگەیەنێت کە ئەو پیلانەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ درووست‌کردنی ئاژاوە و
دووبەرەکیی لەنێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال دایڕشتبوو،
شکستیهێناوە.
سەعید بەتووش سەرۆکی
پارتی پێشکەوتنی ئێزیدی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان
و دەزگاکانی راگەیاندنی سەر بەو پارتە، بەلێبڕاوانە کاریان لەسەر ئەوەدەکرد ئاژاوە و دووبەرەکیی بخەنە نێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی بەرخودانی
شەنگال کە سەرجەم ئەندامەکانیان رۆڵەی ناوچەکەن.
هەروەک وتویەتی:
خۆشبەختانە بە هەوڵی هەموو لایەنەکان توانرا ئاگری ئەو فیتنەیە بکوژێنرێتەوە و
کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێنرێت و ئارامیی و ئاسایش بۆ ناوچەکە بەگرێنرێتەوە، ئەوەش
دوای ئەوەی پارتی کاری لەسەر ئەوە دەکردن خەڵکی ناوچەکە بترسێنێت بۆئەوەی لەشەنگالەوە
بەرەو کامپەکانی هەرێمی کوردستان ئاوارە ببنەوە و دواتریش وەک کارتێکی گوشاری
سیاسیی بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکانی بەکاریان بهێنێت.
دوای چەند رۆژێک لە
گرژیی و نائارامیی دۆخی قەزای شنگال، دوێنێ حه‌سۆ ئیبراهیم، وته‌بێژ به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رێتی
خۆسه‌ر له شنگال رایگەیاند کە فه‌رمانده‌كانی سوپای عێراق و فه‌رمانده‌كانی سەر
بە‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) دانوستانیان ئه‌نجامداوه‌و بۆ
ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە گه‌شتونه‌ته لێكتێگه‌یشتن.
هەروەک فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی
نه‌ینه‌واش ڕایگه‌یاندبوو کە مه‌به‌ست له بوونی سوپای عێراق له شه‌نگال بریتییە
لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان وجەختیشی له ئارامبونه‌وه‌ی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە كردبۆوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی