شارپرێس:
ژمارەیەک خاوەنی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا داوای دامەزراندن دەکەن‌و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش هیچ وەڵامێکی نییه، شارپرێس-یش ده‌قى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بڵاوده‌كاته‌وه كه ساڵێك به‌ر له‌ئێستا داواى دامه‌زراندنى ئه‌و خاوه‌ن بڕوانامانه‌ى كردووه.
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك خاوەنی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم خۆپیشاندانیان كرد‌و دامەزراندنیان كرد.
به‌گوێره‌ى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێم كه واژۆى د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیرى له‌سه‌ره‌و وێنه‌یه‌كى ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه، له‌مانگی 9ی ساڵى 2021وه داواکاری پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە بە مەبەستی دامەزراندنی 845 کەس کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆران لەهەرێمی کوردستان.
له‌و نوسراوه‌دا وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى نوسیویه‌تى:"پێویستمان به‌ڕاژه‌و دامه‌زراندنى هه‌میشه‌یی ئه‌و خاوه‌ن بڕوانامانه هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ى ساڵانه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌مامۆستایانى وه‌زاره‌تمان خانه‌نشین ده‌بن‌و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌خوێندكارانمان له‌زانكۆكانمان وه‌رده‌گیرێن، بۆیه به‌لیستى هاوپێچتان ده‌توانرێت به‌شێك له‌پێداویستى‌و بۆشایی له‌میلاكى وه‌زاره‌تمان پڕبكرێته‌وه له(زانكۆكان، ده‌سته‌ى كوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژى، توێژینه‌وه‌ى زانستى‌و ئه‌نجومه‌نى باڵاى كوردستان بۆ پسپۆڕیه‌كانى پزیشكى)".
خاوەنی بڕوانامەكانى ماستەرو دکتۆرا ئه‌مڕۆ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، سه‌ربارى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، چەندین هەوڵی دیکەیان داوە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوەو تائێستاش نەخراوەتەوە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانیان.
جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه، "هەریەک لەوەزارەتەکانی دارایی‌و خوێندنی باڵا‌و پلاندانان دوای ئەوەی نووسراویان بۆ چووە لەئەنجومەنی وەزیرانەوە، ڕەزامەندییان نیشانداوە بۆ دامەزراندنمان، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تائێستا بەجدی کاری لەسەرنەکردووە".
ش.هـ