بەرشەلۆنە بە قاسەیەکى بە تاڵەوە داوای یاریزانێکى گرانبەها دەکات

وەرزش

15/06/2022‌ 357 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانی لەئێستا بە قەیرانێکى قورسی داراییدا دەڕوات، بەڵام کەوتووەتە داوی یاریزانێکەوە کە گواستنەوەى بۆ ئەو یانەیە پێویستى بە پارەیەکى باش هەیە.

رۆژنامەکانى ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەى بەرشەلۆنە بەم نزیکانە بۆندێک پێشکەشى لیڤاندۆڤسکیی یاریزانى یانەى بایرن میونخی ئەڵمانی بکات، بەڵام پێدەچێت بەرشەلۆنە سەرکەوتوو نەبێت لەکڕینى ئەو یاریزانە بەهۆی ئەو پارە کەمەى بۆ ئەو یاریزانە تەرخانی کردوە.

بەپێی رۆژنامەکان، یانە کەتەلۆنییەکە بڕی ٣٢ ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەى ئەو یاریزانە دیاریکردوە، ئەوەش زۆر لەو نرخە کەمترە کە یانەى بایرن میونخ داوای کردوە بۆ دەستبەردار بوون لەو یاریزانە.

لیڤاندۆڤسکی ماوەى زیاتر لە ٨ ساڵەی یاری بۆ یانە ئەڵمانییەکە دەکات و توانیویەتى ئاستێکى بەرز لە یانەکەى پێشکەش بکات، بڕیارە ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەى ئەو یاریزانە لەگەڵ بایرن میونخی ئەڵمانى کۆتایی پێ بێت، بەڵام یانە ئەڵمانییەکە سورە لەسەر نوێکردنەوەى بۆندەکەی.

س.هـ