بۆچی مرۆڤ لەماڵیکردنی ئاژەڵی کەرەکێویی (زێبرا) شکستیهێناوە؟

هەمەڕەنگ

20/06/2022‌ 424 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەگەڵ ئەوەی کەرەکێویی (زێبرا) لەوڵاخە بەرزە بچووکترو ئەوەندەی ئەویش بەهێز نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤ بەدرێژایی مێژوو نەیتوانیوە هاوشێوەی زۆرێک لەئاژەڵەکانی تر ماڵیی بکات‌و هەروەک ئاژەڵێکی کێویی ماوەتەوە، بەڵام ئایا نهێنیی ئەوە لەچییدایە؟.

لەوبارەیەوە گۆڤاری "فۆکوس"ی ئیتاڵی لەبابەتێکدا هۆکاری سەختیی ماڵییکردنی زیبراکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە لەژینگەیەکی پڕ لەئاژەڵی گۆشتخۆردا گەشەیانکردووەو لەوێوە فێری ڕێگاکانی بەرگریکردن لەخۆیان بوون، بەشێوەیەک زێبرا دەتوانێت بەیەک لێدان شێرێک بکوژێت، هەروەک ئەگەر  هەستبکەن لەمەترسیدان، درێغی ناکەن لەوەی لەڕێگای گازگرتنەوە پەلاماری دوژمنەکەیان بدەن.

کەرەکێوێی بەتایبەتیی جۆرە هەرە باوەکانیان لەگروپێکدا دەژین کە پلەبەندییان هەیە بۆ دیاریکردنی دەسەڵات‌و هەژموونی هەر تاکێک لەگروپەکەدا،  ئەگەربێت‌و هەندێک لەتاکەکان هەوڵی فراوانکردنی ئەمدەسەڵاتە بدەن، ئەوا شەڕێکی ناوخۆیی خوێناوی لەناویاندا درووستدەبێت.

لەسەدەی نۆزدەو بیستدا، لەئەفریقیا بەریتانییەکان چەندینجار هەوڵیاندا ئەو ئاژەڵە ماڵیی بکەن کە تایبەتمەندییەکی هەیە کە ئەویش ئەوەیە بەپێچەوانەی وڵاخە بەرزەکانی تر تووشی نەخۆشیی "خەوتن" نابن کە لەڕێگای مێشووی تسی تسییەوە دەگوزرێتەوە کە زۆر لەو کیشوەرە بڵاوە.

هەوڵدانی مرۆڤ بۆ ماڵیکردنی زێبرا تەنها لەچەند بوارێکی سنوورداری وەک ڕاهێنانیان لەسەر ڕاکێشانی گالیسکەو سواربوونی ژمارەیەکی کەمی تریان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام بەگشتیی ئەو پڕۆژانەی بۆ ماڵییکردنیان ئەنجامدراون سەرجەمیان شکستیانهێناوەو سەرکەوتوو نەبوون.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە