لەگوندێکی هیندستان ورچێک کارەسات دەخولقێنێت

هەمەڕەنگ

22/07/2022‌ 781 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی هیدنستان، لە ویلایەتی ئۆدیشای ئەو وڵاتە ورچێک لەماوەی 24 کاتژمێردا پەلاماری سێ هاوڵاتی گوندێک دەدات و دەیانخوات، باس لەوەشکراوە کە ڕووداوەکە لە ١٧ی ئەم مانگە و لە گوندی سامار سینگ لە رۆژئاوای ویلایەتی ئۆدیشا روویداوە.

سەبارەت بە ڕووداوەکە رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیندیا"ی هیندی باسی لەوەکردووە کە یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکە بەمەبەستی دارکردن دەچێتە دارستانی نزیک گوندەکە، بەڵام ناگەڕێتەوە بۆ ماڵ، هەربۆیە هاوڕێ و خزمەکانی بڕیار دەدەن بۆ دۆزینەوەی بچنە دارەستانەکە، بەڵام ورچەکە پەلاماری ئەوانیش دەدات.

رۆژنامەکە باسی لەوەکردووە کە ئەوانەی کەوتوونەتە بەر هێرشی ورچەکە، دوویان توانیویانە خۆیان رزگار بکەن و بچنە سەر یەکێک لە دارەکان، بەڵام دوو کەسی تریان بەر دەستی ورچەکە دەکەون و دەیانکوژێت، وادیارە کە کەسی یەکەمیش هەر لەلایەن ئەو ورچەوە خوراوە.

دەسەڵاتدارانی هیندستانیش بڕیاریانداوە 400 هەزار روپییە وەک قەرەبوو بدەنە کەسوکاری قوربانییەکان ( کە دەکاتە نزیکەی 5 هەزار دۆلاری ئەمەریکی).
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی