شارپرێس:
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر دۆخى عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌رده‌وامبونى خۆپیشاندانه‌كان بۆ ڕوداوى ناخۆش سه‌رده‌كێشێ"، ده‌شڵێت:"ھەمومان باش دەزانین خۆپێشاندانی ھێمنانە ڕۆژێک دوانە، زیاتر درێژه بكێشێ دواتر سەر بۆ ڕوداوی ناخۆش دەکێشێ".
ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت:"ئەمە دوەمجارە خۆپێشاندان لەنێو پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام جاری یەکەم کشانەوەو دوێنێ وەزیرەکەی سەدر فەرمانی بەلایەنگرانی کرد لەنێو پەرلەمان بمێننەوەو دوای نوێژی مەغریب خۆپیشاندانی پارێزگاکان کۆتایی پێبهێنن‌و لەماڵەکانیان بمێننەوە".
ده‌شڵێت:"بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کێشەکان بەدانوستان چارەسەربکرێن، ھاوکات بەھۆی خۆپێشاندانەکانی بەغدا زۆربەی خێزانەکانی نیشتەجێی ناوچەی سەوز ناوچەکەیان بەجێھێشتووە".
جه‌ختده‌كاته‌وه، "ھەمولایەک جەخت لەسەر خۆپیشاندانی ھێمنانە دەکاتەوە، بەڵام ھەمووشمان باشدەزانین خۆپیشاندانی ھێمنانە ڕۆژێک دوانە، دواتر سەر بۆ ڕووداوی ناخۆش دەکێشێ، چونکە ئێستا ھێزە ئەمنیەکانی عێراق ئەرکی پاراستنی هه‌ردوولاى خۆپێشاندەران بەڕێوەدەبەن، ھەروەھا مەترسی پێکدادان ھەیە ئەگەر ڕەوشەکە بەو شێوەیە بەردەوامی ھەبێت، ھەرچەندە تائێستا خوێن نەڕژاوە لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێ سوکایەتی ھەیە لەنێو پەرلەمانی عێراق".
هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌شى له‌باره‌ى داواكاریی بۆ هه‌موارى ده‌ستورى عێراق ئاشكراكرد‌و وتى:"کێشەی شەخسی لەنێوان سەرکردەکانی شیعەدا ھەیەو بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانیش ناکۆکی ھەبوو لەنێو ماڵی شیعە، ھەروەھا ھەموارکردنەوەی دەستوور ڕێکاری یاسایی‌و دەستووری خۆی ھەیە، ساڵی 2019 لیژنەیەک پێکھات‌و شەش کورد تێیدا ئەندامبوون‌و خوێندنەوەی بۆکراوە، بەڵام کاتێک باسی گۆڕینی دەستوور دەکرێت دەیانەوێ سیستەمی حوکم لەعێراق بگۆڕن لەپەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی".
بۆ ئه‌وه‌ش سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى وتووه، "پێویستە ھەمولایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن لەبارەی ھەمواری دەستوور نەک تەنها بەقسەی لایەنێک دەستوور بگۆڕێت".
له‌تویته‌كه‌ی شه‌وى 31ى 7ى 2022دا موقته‌دا سه‌دردا به‌ڕونى چه‌ند بابه‌تێكى ئاماژه پێكرد كه بریتین له(گۆڕینی ڕیشه‌یی له‌سیسته‌می سیاسی، گۆڕینی ده‌ستور، ئه‌نجامدانێكی هه‌ڵبژاردنێكی تر، بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی باوكایه‌تی (أبوی).
ش.هـ
