شارپرێس:
سه‌رۆكى فراكسیۆنى(بیارق الخیر) له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى هه‌رپێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كى ناتوانرێت ده‌ستورى عێراق هه‌وار بكرێت.
محمد خالیدى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه ڕایگه‌یاند، ده‌ستورى عێراق كه‌دانراوه هیچ یاسایه‌كى هاوپێچ نه‌كراوه كه ڕاڤه‌ى ده‌قه ده‌ستوریه‌كان بكات به‌ڵام به‌پێى ماده‌ى 142 ده‌ستور ناتوانرێت به‌بڕى ڕه‌زامه‌ندى هیچ پێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كى ده‌ستور هه‌وار بكرێت.
ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، به‌پێێ ماده‌كه ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له‌ده‌ستور دووله‌سه‌رسێى سێ پارێزگا ڕه‌تیانكرده‌وه هه‌مواره‌كه به‌گشتى ڕه‌تده‌كرێته‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى شیعه سونه كورد ده‌ستور هه‌موار ناكرێت.
ڕه‌وتى سه‌درى موقته‌دا سه‌در داواى هه‌موارى ده‌ستورى عێراق ده‌كات و لایه‌نه عێراقیه‌كان به‌فه‌رمى هه‌ڵوێستى خۆیان ئاشكرا نه‌كردوه.
ئ.ق