شارپرێس ـ كه‌نداڵ جودى:
ماوه‌ى چوار ڕۆژه ئۆپه‌راسیۆن له‌نێو كه‌مپه مه‌ترسیداره‌كه‌ى كوردستان تائێسا به‌رده‌وامه‌و فه‌رمانده‌یه‌كى یه‌په‌گه‌ش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایده‌كات، 5 تونێلى داعش بۆ ناو كه‌مپه‌كه ئاشكراكراون‌و 27 داعش‌یش هه‌رله‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا ده‌ستگیركراون، ده‌شڵێت:"ئه‌مڕۆ جلوبه‌رگى سه‌ربازیی توركیا له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه".
مه‌ترسیدارترین كه‌مپى جیهان له‌كوردستانه
له‌نێو خاكى كوردستان كه‌مپێك هه‌یه ناوى (هۆل)ه، به‌وته‌ى فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان‌و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، ئه‌و هۆل مه‌ترسیدارترین كه‌مپى له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا، ماوه‌ى چوار ڕۆژه ئۆپه‌راسیۆنێك له‌نێو كه‌مپه‌كه‌دا ده‌ستى پێكردوه.
مانگێک پێش ئێستاش، مەزڵوم عه‌بدی فەرماندەی گشتی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هەسەدە) ئاشكرایكرد، هێزە نێودەوڵەتییەکان‌و هێزە هەواڵگرییەکانی سەر بەهەسەدە زانیاریان پێگەیشتوە، داعش ئامادەکاریی دەکات بۆ هێرشکردنەسەر کامپی هۆل.
شارپرێس چوه كه‌مپه‌كه‌و زانیاریی ئاشكراده‌كات
هۆل كه به‌یه‌كێك له‌مه‌ترسیدارترین كه‌مپ له‌سه‌ر ئاستى جیهان ئه‌ژمارده‌كرێت‌و چوار ڕۆژه ئۆپه‌راسیۆنێك ده‌ستى پێكردوه، ڕێگه به‌په‌یامنێرى شارپرێس درا بچێته كه‌مپه‌كه‌و له‌زارى فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانه‌وه زانیارییه‌كان بگوازێته‌وه، كه‌نداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس له‌ناو كه‌مپه‌كه‌وه دیدارێكى له‌گه‌ڵ سیامه‌ند عەلی بەرپرسی ناوەندی پەیوەندیەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئه‌نجامدا.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى یه‌په‌گه جه‌ختیكرده‌وه، "كه‌مپى هۆل كه له‌سنورى پارێزگاى حه‌سه‌كه‌یه له‌ڕۆژئاواى كوردستان یه‌كێكه له‌مه‌ترسیدارترین كه‌مپه‌كان له‌سه‌ر ئاستى جیهان‌و ته‌واوى ئه‌وكه‌سانه‌ى تێیدا ده‌ژین، هه‌مویان داعشن كه ژماره‌یان ئێجگار زۆره".
هۆل كێى تێدایه.. ورده‌كاریی
كه‌مپى هۆل له‌باكورى سوریا، له‌ئێستادا زیاتر له9 هه‌زار خێزانى پاشماوه‌ى چه‌كدارانى داعشى تێدا نیشته‌جێن كه پێكهاتون له‌زیاتر له 3 هه‌زارو 177 ژن‌و زیاتر له5 هه‌زارو 823 منداڵ، ئه‌م خێزانانه ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 60 وڵاتى جیاواز.
چیرۆكى دروستبونى ئه‌م كه‌مپه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1999 كه له‌باشورى شارۆچكه‌ى ئه‌ل هۆل له‌پارێزگاى حه‌سه‌كه له‌باكورى سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان) له‌سه‌ر سنورى نێوان عێراق‌و ئێران بۆ ئاواره‌كانى شه‌ڕى كه‌نداو دروستكرابوو.
له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى‌و ڕوخانى ڕژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن، جارێكى هاوڵاتییانى عێراق په‌نایان برده‌وه به‌ر ئه‌م كه‌مپه، كه‌مپه‌كه مایه‌وه تا ڕوخانى داعش كه خێزانى پاشماوه‌كانى داعشى تێدا جێكرایه‌وه، له‌ئێستادا ئه‌م كه‌مپه زیاتر له60 هه‌زار كه‌سى تێیدا نیشته‌جێن، كه پێكهاتوون له: 20 هه‌زار ژن‌و 50 هه‌زار منداڵ، 30 هه‌زار ئاواره‌ى عێراقى، 20 هه‌زار هاوڵاتى بێلانه‌ى سورى‌و نزیكه‌ى 10 هه‌زار خێزانى پاشماوه‌ى داعش، له‌كاتێكدا ڕوبه‌رى كه‌مپه‌كه بۆ ئه‌وه دروستكراوه ته‌نها 10 هه‌زار كه‌س له‌خۆبگرێت.
ئه‌م كه‌مپه له‌لایه‌ن 400 پاسه‌وانه‌وه كه سه‌ر به‌هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)ن پارێزگارى لێده‌كرێت‌و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانیش یارمه‌تى دابینكردنى ئاسایشى كه‌مپه‌كه ده‌ده‌ن له‌ڕوى لۆجستیه‌وه، ئه‌و به‌شه‌ى كه‌مپه‌كه كه ئێستا زۆرترین مه‌ترسى دروستكردوه‌و بۆته جێگه‌ى مشت‌ومڕ بریتیه له‌به‌شى خێزانى پاشماوه‌ى چه‌كداره داعشه‌كان، چونكه ئه‌وكه‌سانه‌ى كه له‌و به‌شه‌دا ژیاون چیرۆكى سه‌یرو سه‌مه‌رى لێ ده‌گێڕنه‌وه‌و به"بۆمبێكى نراوه" بۆ مرۆڤایه‌تى گوزارشتى لێده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌كه‌ى یه‌په‌گه زانیاریی گرنگى لایه
سیامه‌ند عەلی بەرپرسی ناوەندی پەیوەندیەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، "توركیا به‌هەڕەشەو هێرشەکانی ده‌یه‌وێت هەسەدەو هێزە ئەمنییەکانى دیكه له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ دوربخاته‌وه‌و بگاته مه‌رامه‌كانى، كه‌مپى هۆلیش یه‌كێك له‌و شوێنانه‌یه توركیا‌و داعش چاویان له‌سه‌ریه‌تى".
ئه‌وه‌شى وت:"داعش له‌سنوره‌كه به‌گشتى‌و له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا جموجوڵەکەیان زیادکردو هێرشەکانیان بۆسەر دانیشتوانی کامپی ده‌ستپێكردوه، هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاى ئەمساڵه‌وه 43 چالاکی تیرۆریستی لەكه‌مپى هۆل ئەنجامدراوەو به‌هۆیانه‌وه 44 هاوڵاتی كه‌مپه‌كه کوژراون کە 14 ژن‌و 2 منداڵیان تێدایە".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى یه‌په‌گه ئاشكراشیكرد، "له48 كاتژمێرى یه‌كه‌مى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تائێستا توانراوه 27 چه‌كدارى داعش له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا ده‌ستگیربكرێن دیاره پێشتر زانیاریی وردمان له‌باره‌یانه‌وه هه‌بوو، ئۆپەراسیۆنەکەش لەڕۆژی پێنجشەممەوە تائێستا به‌رده‌وامه".
به‌وته‌ى سیامه‌ند عه‌لى، توانیویانه هه‌ر له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا پێنج تونێلی داعش بدۆزنه‌وه كه چه‌كداران‌و شانه نوستوه‌كانى ئه‌و گروپه کەلوپەل‌و پێداویستیه‌كانیان تێدا شاردبۆوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى چه‌ندین شوێنیشیان بۆ په‌روه‌رده‌كردنى گه‌نجان به‌بیرى داعشى به‌كارهێناوه، وه‌كو وتى:"سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ش كه ژماره‌یه‌ك خێمه بوون، ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراو تێكدران".
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له‌كاتێكدایه، ساڵێک پێش ئێستاش هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاواى كوردستان بەهاوکاری هەسەدەو یه‌په‌گه‌و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژى داعش، یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئه‌نجامداو چەندین ئه‌ندامى شانه‌ى نوستوى داعش دەستگیرکران.
سیامه‌ند عه‌لى فه‌رمانده‌ى یه‌په‌گه باس له‌وه‌ده‌كات، "دوابەدوای هێرشی داعش بۆ سەر زیندانی سناعه له‌حه‌سه‌كه به‌به‌شداریی هەزاران چه‌كدارى داعش، زانیاریی ئه‌وه‌مان پێگه‌یشت، داعش له‌ئاماده‌كارییدایه بۆ په‌لامارێكى قورستتر بۆسه‌ر كه‌مپى هۆل‌و بردنه ده‌ره‌وه‌ى هاوسه‌رو منداڵه‌كانیان، به‌ڵام به‌هۆى پلانى تۆكمه‌وه توانیومان به‌ر به‌و نیازه‌ى داعش بگرین".
فه‌رمانده‌كه‌ى یه‌په‌گه مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌تریشى ئاشكراكرد له‌باره‌ى ئه‌و سیخوڕانه‌ى توركیا كه له‌ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستگیركران، ئه‌و ده‌ڵێت:"میتى توركیاش هه‌م له‌هێرشكردنه‌سه‌ر گرتوخانه‌ى سه‌ناعه‌و هه‌میش له‌پیلاندانان بۆ په‌لاماردانى كه‌مپى هۆل، گه‌وره‌ترین هاوكاریی داعشى كردوه".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى:"ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجامى ئۆپه‌راسیۆنى هێزه‌كانماندا، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر جلوبه‌رگى سه‌ربازیی سوپاى توركیادا كه توانراوه بهێندرێته ناو كه‌مپه‌كه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌و ڕاستیه‌یه توركیا گه‌وره‌ترین هاوكارى گروپى تیرۆریستى داعشه".
ش.هـ