شارپرێس:
زانیارى نوێ له‌باره‌ى كامێراكانى كۆنترۆڵكردنى تیژڕه‌وى ئاشكراده‌كرێت‌و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش ئاشكرایده‌كات، دانانى سیستمى كامێراى تیژڕه‌ویى پۆینت تو پۆینت هه‌ر جێبه‌جێده‌كرێت.
به‌رزان شێخ محه‌مه‌د جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌ده‌نگى ئه‌مریكاى وتوه، "كامێراى پۆینت تو پۆینت هه‌ر جێبه‌جێده‌كرێت‌و تائێستا كار به‌بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌ن نه‌كراوه".
وتیشى، "به‌هۆى ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ كراوه‌و له‌چوارچێوه‌ى پارێزگاى سلێمانیدا نییه بۆیه تائێستا حكومه‌ت به‌بڕیاره‌كه‌یان پابه‌ندنه‌بوه‌و ئه‌وه‌نده‌ى به‌دواداچونیان كردوه ڕه‌نگه هه‌ندێك گۆڕانكاریى بكرێت، به‌ڵام پڕۆژه‌كه جێبه‌جێده‌كرێت".
ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر یاساكه ڕێگه‌یان بدات له‌كاتى جێبه‌جێكردنى سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زیرى ناوخۆ تۆمارده‌كه‌ن".
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى باسى له‌وه‌شكردوه، ئه‌م پڕۆژه‌یه كاریگه‌ریى له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر شۆفێران پاره‌ى سزاكه‌یان نه‌دا له‌داهاتى سلێمانى پاره‌ى كۆمپانیاكه بدرێت.
زانیاریی نوێى ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت:"کامێراکانی هاتوچۆی جێگیر لەسلێمانی هەر جێبەجێدەکرێ، جاران لەئاستێکی نزم دانرابون، ئێستا بەرزییان کردۆتەوەو بەردەوامن".
ئ.ق