شارپرێس:
ئەندامێکى کۆنسەى بەڕێوەبەری پارتى کرێکارانی کوردستان-پەکەکە رایدەگەیەنێت، پێویستە پارتى دیموکراتى کوردستان روونکردنەوە بدات کە بۆچی ئەو هەموو هاوکارییەی سوپای تورکیا دەکەن لەدژی پەکەکە و دەشێێت"مێژووی تورکیا سەلماندوویەتى بنەماڵەى بارزانى چەند هاوکاری تورکیا بکەن هەر بەدەستی ئەوان لەناو دەچن".
موراد قەرەیلان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانى پەکەکە رایگەیاند" سێ مانگی داهاتوو بۆ شه‌ڕی گه‌ریلا زۆر گرنگن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمن ده‌یه‌وێت بگاته ئه‌نجام، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتگیری پێویسته، ئێمه له خۆڕا نه‌مانگوت 'شه‌ڕی مان و نه‌مانه'. له راستیدا ئه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه له‌م كاته‌دا كێ چی له‌ده‌ست به‌ردێت ده‌بێت بیكات. گه‌نجان ده‌بێت بێنه ریزی گه‌ریلاوه. ژنان، وڵاتپارێزان، هه‌موو كه‌س ده‌بێت ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ن".
وتیشى، ده‌وڵه‌تی تورك له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه هاوكاری وه‌رده‌گرێت و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م چه‌كه هاوچه‌رخه‌كان به‌كارده‌هێنێت و به‌وانه‌شه‌وه ناوه‌ستێ و چه‌كی جیاجیای كیمیایی، چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی، تێرمۆباریك و فۆسفۆر، كه ئه‌وانه به گشتی به‌و جۆره دروستكراون كه له گۆڕه‌پانێكی ته‌سكدا كاریگه‌ری داده‌نێن و به‌و جۆره ده‌ستنیشان كراون هه‌ر هه‌موویان به‌كارده‌هێنێت.
قەریلان باسى لەوەشکرد، شه‌ڕێكی زۆر گه‌وره هه‌یه. به تایبه‌تی له شاخی ئامێدی، شاخی هه‌كاری، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، ئه‌شكه‌وتی برینداران، كاركه‌ر، وه‌رخه‌لێ و ئێستاش دژوارترین شه‌ڕ له چه‌مچۆ و سیدا و ئه‌و ناوچانه و ته‌واوی به‌ره‌كاندا شه‌ڕێكی دژوار به شه‌و و رۆژ به‌رده‌وامه. ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك بزانێت كه ئه‌م شه‌ڕه به راستیش شتێكی نوێیه. واته له‌لایه‌كه‌وه هێزێكی گه‌وره به ژماره‌ی زۆره‌وه و هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م به‌ده‌ستیه‌وه هه‌یه.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی تورکیا‌و پارتى دیموکراتى کوردستان قەریلان ئەوەى خستەڕوو، دەبێت بەرپرسانی پارتی (پەدەکە) بزانن، کە دەوڵەتی تورک لە مێژووی خۆیدا چ لە سەردەمی عوسمانی و چ لە کاتی دامەزراندنی کۆمار‌دا چەندە هاوکاری و شەڕی لەگەڵ کورد کردووە، پاشان ئەو کوردانەی کە هاوکاریان کردوون لە ناویبردوون.
ئەندامەکەى کۆمیتەى پەکەکە دەشڵێت" دەوڵەتی تورک تەنانەت ئەو کوردانەی کە لەگەڵیدا کاریان کردووە، لە کاتی چارەسەرکردنی کێشەکە پاکتاویان دەکات. هەر بەو هۆیەوە هەرچەند ماڵی بارزانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دابن، هەر ڕۆژێک دێت بچێتە سەریان".
لەبەشێکى دیکەى چاوپێکەوتنەکەیدا موراد قەریلان هۆشداری دەدات و رایگەیاند"هیچ کەسێک ناتوانێت دەوڵەتی تورک لەو شوێنانەی ئێستا بکاتە دەرەوە. چونکە شێوازێکی دیکەی دەوڵەتی تورک ئەوەیە، چووە هەر شوێنێک ئەو شوێنە بەجێناهێڵێت. واتە ئەمەش بۆ داهاتوو دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان دەخاتە مەترسییەوە. ئێستا گەلی ئێمە لە باشووری کوردستان، یان کەسێک ئاگادارە، کە دەوڵەتی تورک ئەو هەموو شوێنەى داگیرکردووە. ئەمڕۆ ٣٠ هەزار سەرباز لە باشووری کوردستان جێگیرکراوە. ئێمە دەڵێین ئەم سیاسەتە ئایندەی باشووری کوردستان دەخاتە مەترسییەوە و تەنانەت عێراق دەخاتە مەترسییەوە وئەمە بەو شێوەیەیە".
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا بەرپرسە باڵاکەی پەکەکە روونیدەکاتەوە کە تا ئێستا ئەوان زیاتر لە ٤٠ هەزار شەهیدیان داوەو ١٠ هەزار زیندانیشیان هەیە جگە لەوەى کە رێبەرەکەیان لە ئێستادا لە زینداندایە،بەڵام دەبێت دەوڵەتی تورک دەبێت سەرەتا ناسنامە و مافی ناسنامەی کورد لە ناو خۆیدا قبوڵ بکات بۆ ئەوەی بە ڕاستی لە دەرەوەی سنوورەکەی و لە باشوور لەگەڵ کورد ببێت بە دۆست دەشلێت" تا دەوڵەتی تورک لەناوخۆیدا نکۆڵی لەکورد بکات دۆستی کوردانی دەرەوە نابێت. ئەمە ڕاستیەکە ئێمە دەمانەوێت چارەسەرێک بدۆزینەوە، بەڵام هاوکاریی ئێستای پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ دەوڵەتی تورک، رێگری لە چارەسەری باکور دەکات.
س.هـ