شارپرێس:
هەنار میوەیەکی هاوینی بەتامەو خواستێکی زۆری لەسەرەو دەتوانرێت بەچەندین شێوە بخورێت، وەک شەربەت یان تێکەڵکردنی لەگەڵ زەڵاتە، هاوکات ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بەپێکهاتەی خۆراکی بەسود کە بۆ جەستە گرنگە، دەکرێت لێرەدا ئاماژە بەگرنگترین ئەو سودانە بکەین:
دابەزاندنی بەرزە پەستانی خوێن.
باشکردنی تەندروستیی دڵو لولەکانی خوێن.
ڕێکخستنی ئاستی شەکری ناو خوێن.
دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی ناو جەستە.
باشکردنی پڕۆسەی هەرسو کارکردنی ڕیخۆڵەکان.
کەمکردنەوەی ڕێژەی هەوکردنەکانی جەستە.
سوتاندنی چەوریی جەستەو دابەزاندنی کێش.
باشکردنی مەزاجو باری دەرونی مرۆڤو چارەسەرکردنی خەمۆکیی.
چارەسەری بێهێزییو لەشداهێزان دەکات.
کەسانی بەساڵاچوو لەتوشبون بەزەهایمەر دەپارێزێت.
سیستەمی بەگرریی جەستە بەهێز دەکاتو ئاستەنگ بۆ گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دادەنێت.
بۆ ئافرەتی دوگیانو تەندروستیی کۆرلەپە بەسودە.
ڕێگریدەکات لەتوشبون بەهەوکردنی پڕۆستات.
چارەسەری لاوازی سێکسیی ئافرەتانو پیاوان دەکات.
و: ئاکۆ ئاڵی